ئومێد خۆشناو: سەرۆکی حکومەت جەختی لەسەر رێزگرتنی هاوڵاتییان لە فەرمانگە حکومییەکان کردەوە کوردستانی

چنار خۆشناو: نوچەنێت

مەسروربارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی تایبەتی لە وەزارەتی ناوخۆ کرد پارێزگاری هەولێر دەڵێت: جەختی لەسەر راییکردنی کاروباری هاوڵاتییان، بە باشترین شێوە لە فەرمانگە حکومییەکان کردەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نوچەنێت دەڵێت" رۆژی رابردوو سەرۆکی حکومەت، بە ئامادە بونی وەزیری ناوخۆ، بریکاری وەزارەت، پارێزگارەکان، سەرپەرشتیارەکانی ئیدارە سەر بەخۆکان، ڕاوێژکاران و بەڕێوە گشتیەکانی وەزارەت ، سەر پەرشتی کۆبونەوەیەکی تایبەت بەوەزارەتی ناوخۆ کرد. 

پاریزگاری هەولێر سەبارەت بە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە گوتی"باسمان لە پرۆژەکانی وەزارەتی ناوخۆ و ئەو چاکسازییانەی لەناو خۆدا کرابون، لە چوار چێوەی پلان وکارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خستمانە ڕوو. بەتایبەت لە ڕێکخستنەوەی دامەزراوەکانی وەزارەت وپێشکەش کردنی خزمەت بە گوزاری هاووڵاتیان. لە بوارەکانی هاتووچۆ، نشینگە ، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان.

لە بارەی سەرنجەکانی سەرۆکی حکومەتەوە ئومێد خۆشناو باسی لە جددیەتی سەرۆکی حکومەت لەسەر ئیش و کاری هاوڵاتییان کردەوە"سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە، کە دەبێ یاسا بە یەکسانی بەسەر هەموو کەسێکدا جێ بە جێ بکرێت نابێت کەس لە سەروی یاساوە بێت. پێویستە لە فەرمانگەکانی حکومەت ، زۆر بە ڕێزەوە و بە باشترین شێوە پێشوازی لە هاووڵاتیان بکرێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین