لیژنەی دەستپاکی: داهاتی پارێزگای سلێمانی دیارنییە کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکانی سلێمانی پێدانی موچەی ئەم پارێزگایە دوادەکەوێت و  جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: بە پێی بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەت لەگەڵ بانکەکانی هەرێم، پێویستە مانگانە ئیدارەی سلێمانی (82) ملیار دینار بۆ دابینکردنی موچە دابین بکات.

ئەمڕۆ سێ شەممە (31/ئایار/2022) سەعید هەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی نەبوونی پارەی نەختییە لە بانکەکانی سلێمانی، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێتی رایگەیاند "ئێمە وەکو لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان، لە دوێنێوە لیژنەیەکمان دروست کردووە بۆئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکرێت، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانمان کردووە، و بەدوای هۆکارەکەیدا دەگەڕێین بزانین هۆکار چییە، ئەمڕۆش کۆبوونەوەمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری هەیە و، لە هەفتەی ئایندەشدا سەردانی سلێمانی دەکەین لەگەڵ بانکی سلێمانیدا دادەنیشین، بەپێی ئەو سەردانەی دوێنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان سەرچاوەی دارایی، بەدروستی لێرەوە دەچێتە سلێمانی و دهۆکیش ئەو پارەی کە پێویستە بۆ تەمویلکردن و تەواو کردنی موچە لە بانکە بازرگانییەکانەوە دەڕوات".

لەبارەی هۆکاری سەرەکی دیارنەمانی پارەی داهات لە پارێزگای سلێمانی سەعید هەرکی گوتی " هەرپارەیەک کە بۆ بۆ تەمویلکردنی موچە یاخود بۆ هەر بابەتێكی دیکە خەرج دەکریت، دەبێ بە رەزامەندی وەزیری دارایی و ژمێریاری بێت، بە پێوەری وەزارەتی دارایی، بانکی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانە، بە پێی لێدوان و گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکانم کێشەی نەبوونی پارەی نەختییە لە سلێمانی، راستییەکە لەلای بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان نییە کەواتە هۆکارەکەی نەبوونی داهات و دیار نەمانی داهاتە لە بانکەکانی سلێمانی، ئەگەر نا بەپێی ئەو بڕەی لە وەزارەتی دارایی حکومەت دەرچووە لەگەڵ بانکەکانی هەرێم، پێویستە مانگانە ئیدارەی سلێمانی (82) ملیار دینار دابین بکات بۆ تەمویلی موچە". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین