دانیشتنەکانى پەرلەمانى کوردستان دەستپێدەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پەرلەمانى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا بانگهێشتى ئەندامانى پەرلەمان دەکات، بۆ دەستپێکردنەوەى دانیشتنى ئاسایى پەرلەمان لە ڕۆژى پێنجشەممەى داهاتوو.

ئەمڕۆ سێشەممە (31/ئایار/2022) بەپێى ڕاگەیێندراوێکى پەرلەمانى کوردستان، رێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، بۆ ڕۆژى (2/6/2022) بانگهێشتى ئەندامانى پەرلەمان دەکات بۆ دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکانى پەرلەمانى کوردستان.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە دانیشتنەکەدا پەرلەمانى کوردستان خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژەیاسایەک دەکات، لەوانە پێشینازەیاسای، "ئەرك و مافەكانی هێزكاری تەندروستی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری، پڕۆژەیاسای دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە."

 

بەرنامەى کارى پەرلەمانى کوردستان بۆ ڕۆژى پێنجشەممە داهاتوو:

یەكەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژە و پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (٧٨) و ماددەی (٧٩، ٨٠) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٨٣) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:

١ - پێشینازەیاسای (ئەرك و مافەكانی هێزكاری تەندروستی لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

٢ - پڕۆژەیاسای (وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان-عێراق).

٣ -پڕۆژەیاسای (دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان-عێراق.

سێیەم: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی (لێژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر)‌ سه‌باره‌ت به‌ (دەرمانی بێ كوالیتی و ماوەبەسەرچوو و قاچاغ) و (نرخی نەخۆشخانە تایبەتەكان)، بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری تەندروستی، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٦٦) لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

چوارەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

١ - پێشنیازەیاسای بەركاركردن و هەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەكراو بۆ ئاڵوگۆڕكردن لە بازاڕە نێوخۆییەكان ژمارە (١٨)ی ساڵی ٢٠٠٨ی هەمواركراو.

٢ - پێشنیازەیاسای هەمواری جێبەجێكردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان، ژمارە (٧٦)ی ساڵی ١٩٨٣.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین