حکوومەت بەڵێنى دوانەکەوتنى بەشەخۆراکى هاووڵاتییان دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پیشەسازى و بازرگانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، گرفتى دواکەوتنى بەشەخۆراکى هاووڵاتییان چارەسەرکراوە و "بەوەش توانراوە بەشە خۆراکی مانگانەی مانگی 1 و 2ی ئەمساڵ دابەش و هەردوو بەشە خۆراکی مانگانەی مانگی 3 و چواریش 30٪ دابەش بکرێت."

ئەمڕۆ دووشەممە (30/ئایار/2022) بە بەشداری کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەیەک بۆ خستنەڕووی گرفتەکان و هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کیشەکان بەڕێوەچوو.

وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى لە ڕاگەیێندراوەکەدا دەربارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە دەڵێت، باس لە کەمکردنەوەی رۆتین لە وەزارەت و دۆزیینەوەی رێکاری گونجاو بۆ مامەڵەی هاووڵاتیان لە هەردوو کەرتی بازرگانی و پیشەسازی کرا و ئاماژەش بەوەدرا کە باشترین رێکار بۆ نەهێشتنیی ئەو رۆتیینە پەیڕەوکردنی سیستەمی بە ئەلیکترونی ئاڵووگۆڕی نووسراوەکانە."

سەبارەت بە گرفتى دواکەوتنى بەشەخۆراکى هاووڵاتیان ئاماژە بەوەدەکات، "لە رابردوودا چەند جارێک دوا دەکەوت، بەڵام ئەو گرفتە لە نێوان هەردوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ چارەسەر کراو بەوەش توانراوە بەشە خۆراکی مانگانەی مانگی 1 و 2ی ئەمساڵ دابەش و هەردوو بەشە خۆراکی مانگانەی مانگی 3 و چواریش 30٪ دابەش بکرێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین