گۆڕینى تابلۆى کۆنى ئۆتۆمبێل لە هەرێمى کوردستان دەکرێتە ناچارى کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى هاتووچۆى هەولێر ئاشکراى دەکات، بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەرێمى کوردستان بڕیاریداوە، لە کاتى نوێکردنەوەى ساڵیانە یان مامەڵەى پشکنین پێویستە هاووڵاتیان تابلۆى ئۆتۆمبێلەکانیان نوێ بکەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (29/ئایار/2022) فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، لەکاتی گواستنەوەی خاوەنداریکردنی ئۆتۆمبێل یان نوێکردنەوەی ساڵیانە و یاخود تۆمارکردنی نوێ و پشکنینى ئۆتۆمبێل، هاووڵاتیان دەبێ تابلۆکەی بۆ تابلۆی نوێ بۆ بگۆڕێت.

سەبارەت بەو بڕیارەى هاتووچۆى گشتى هەرێمى کوردستان، بەختیار محەممەد، وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، لەبەر ئەوەى لەکاتی گۆڕینی خاوەنداریکردنى ئۆتۆمبێل و نوێکردنەوە ساڵیانە، کارتی ساڵیانەکە دەگۆڕێت، هاووڵاتى ناچاردەبێت تابلۆی نوێ وەربگرێت، چونکە ژمارەکەی دەگۆڕێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە، کۆتایى مانگى (نیسان)ـى (2022) وەزارەتى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاری گۆڕێنى تابلۆى ئۆتۆمبێلى هەر چوار پارێزگاکەى هەرێمى کوردستانى دا بۆ تابلۆى نوێ و یەکخستنى لەگەڵ تابلۆى ئۆتۆمبێلى سەرجەم پارێزگاکانى عێراق.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین