یاساى "به تاوانناساندنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل" رووبه‌ڕووى ره‌خنه ده‌بێته‌وه
نوچه‌نێت
رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو 26 ى ئایارى 2022 په‌رله‌مانى عێراق به كۆى ده‌نگى ئاماده‌بووان یاساى به تاوانناساندنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌سه‌ند كرد. ئه‌م پڕۆژه‌یە كه له لایه‌ن ره‌وتى سه‌در به پێشنیارى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وته‌كه درا بووه په‌رله‌مان، له 10 ماده پێكهاتووه و هه‌موو شێوه په‌یوه‌ندییه‌كى عێراق و عێراقییه‌كان به ئیسرائیل به تاوان ده‌ناسێنێ و ته‌نانه‌ت ئه‌و سزایانه‌ى بۆ ئه‌و "تاوانه"یش دیارى كراون، ده‌گه‌نه سزاى له‌سێداره‌دان.
به په‌سه‌ندكردنى ئه‌و یاسایه هه‌ر زوو لایه‌نه شیعه‌كان كه‌وتنه خۆ، به‌ر له هه‌موویان موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در پیرۆزبایى و سه‌ركه‌وتنى راگه‌یاند و داواى له عێراقییه‌كان كرد، دواى دوو ركات نوێژى سوپاسگوزارى بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئاهه‌نگ بگێڕن. جیا له سه‌در لایه‌نه‌كانى تر‌ى شیعه‌یش خۆشحاڵى خۆیان ده‌ربڕى.
بڕگه‌كانى یاساكه له توونس و جه‌زائیر وه‌رگیراوه
له ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش، ته‌نیا ئێران و بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستینى، حزبوڵاى لبنانى ده‌ستخۆشیان له هه‌نگاوه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق كرد. به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا زۆرێك له یاساناسان و چاودێرانى سیاسى ره‌خنه له بوونى یاسایه‌كى وه‌ها ده‌گرن و هه‌ندێكیان به "زیاده"ى ده‌زانن و هه‌ندێكى تریش به "لاواز" جیا له‌وه‌یش چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كرێت ده‌ركردنى ئه‌م یاسایه لێكه‌وته‌ى خراپى بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق هه‌بێت.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باسى له لێكه‌وته‌كانى ئه‌م یاسایه‌ی كردووه و پێیوایه كاریگه‌رى نه‌رێنى ده‌بێت بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق، له سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه په‌یوه‌ندى عێراق و ئه‌مریكا تێكده‌دات. شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماژه به راگه‌یێندراوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا كردووه كه ده‌ڵێ، "ئه‌مریكا به تووندى نیگه‌رانه له په‌سه‌ندكردنى یاساى به تاوانناساندنى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل"" وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا پێیوایه ده‌رچوونى یاسایه‌كى وه‌ها وا ده‌كات ژینگه‌ى دژایه‌تى دژ به سامى به‌هێزتر بێت".
جیا له ئه‌مریكا به‌ریتانیایش ره‌خنه‌ى تووندى له‌سه‌ر یاساكه هه‌یه. شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌و یاسایه‌ى عێراق ده‌ریكردووه وا ده‌كات په‌یوه‌ندى ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵاتى تر گرژ بێت كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى كردووه‌ته‌وه و له هه‌مان كاتیش‌دا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ عێراق به‌هێزه. شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، "هه‌ندێك پێیانوایه ئه‌م یاسایه سه‌ركێشییه چونكه په‌یوه‌ندى عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بى و ئیسلامییانه تێكده‌دات كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه". جیا له‌مه‌یش عێراق ده‌خاته ئه‌و به‌ره‌یه‌ى كه به به‌ره‌ى به‌ره‌نگارى ئیسرائیل ناسراوه و كه راسته‌وخۆ ئه‌مه‌یش وا ده‌كات عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بخرێته لیستى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه ده‌بێت بكرێنه ئامانج.
یاساى به تاوانناساندنى په‌یوه‌ندى ئیسرائیل زیاده‌یه و لاوازه
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى له‌وه كردووه، ئه‌م یاسایه‌ى عێراق به "زیاده" داده‌نرێت، ئه‌مه‌یش له به‌ر چه‌ند هۆكارێك، له‌وانه عێراق هیچ سنوورێكى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه، دووه‌م: عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه له ساڵى 1948 وه دژایه‌تى ئیسرائیلى كردووه، له سه‌رده‌مى پاشایه‌تى و كۆماریش هیچ رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ئبیسرائیل نه‌بووه، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌مى رژێمى سه‌دام حوسێن به مووشه‌ك بۆردومانى ئیسرائیل كراوه، سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و هۆكارانه شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كات، ره‌وتێكى خوازیارى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه، تا عێراق به یاساییه‌ك رێگرى لێ بكات.
جگه له هه‌موو ئه‌مانه‌یش عێراق كۆمه‌ڵێك قه‌یرانى تر‌ى هه‌یه، ده‌بووایه خه‌ریكى چاره‌سه‌ركردنیان بێت، نه‌وه‌ك ده‌ركردنى یاساییه‌كى زیاده. سالم حه‌واس یاساناسى عێراقى له راگه‌یێندراوێكدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه مه‌سه‌له‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به ماده‌یه‌كى یاساى 111ى سزادانى عێراق كه له ساڵى 1969 یه‌كلایى كراوه‌ته‌وه و له ماده‌ى 201 ئه‌م یاسایه په‌یوه‌ندییه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه، سالم حه‌واس پێیوایه ئه‌م یاسایه‌ى كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو له په‌رله‌مان په‌سه‌ندكرا "لاوازه".
عه‌لى ته‌میمى كه یاساناسێكى تره، چه‌ندان ره‌خنه‌ى له یاساكه گرتووه، له‌وانه یاسایه‌كه هه‌ندێكى له بڕگه‌كانى له یاساكانى توونس و جه‌زائیر وه‌رگیراوه، جیا له‌مه‌یش ئه‌و لایه‌نه یاساییه دیارى نه‌كراوه، كه چاودێرى جێبه‌جێكردنى یاساكه ده‌كات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌ندێك كێشه‌ى تر دروست ده‌كات به تایبه‌تى سه‌باره‌ت به‌و عێراقییانه كه دوو ره‌گه‌زنامه‌یان هه‌یه. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌یش وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌ى بۆ كرا، بابه‌تى قه‌ده‌غه‌كردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له یاساى سزادانى عێراق پێشتر چاره‌سه‌ر كراوه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment