لە ماوەى (24) کاتژمێردا کوڕێک دەخنکێندرێ و دوو ئافرەتیش خۆیان هەڵدەواسن کوردستانی

نوچەنێت:

لە ماوەى (24) کاتژمێرى ڕابردوو، باوکێک کوڕەکەى خۆى دەخنکێنێ و دوو ئافرەتیش لە سنوورى گەرمیان خۆیان هەڵدەواسن.

دوێنێ ڕۆژى پێنجشەممە باوکێک لە قەزاى خەبات دواى ئەوەى کوڕەکەى خۆى دەکوژێت، دواتر فڕێدەداتە ناو زێى گەورە، ئەمڕۆش هەینى لە سنووری گەرمیان، ژنێک و کچێک بەهۆی خۆهەڵواسینەوە گیانیان لەدەستدا. 

ئەمڕۆ هەینى (27/ئایار/2022) عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە رووداوى ڕاگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلار، تەرمی ئافرەتێک دۆزرایەوە کە لەدایکبووی 2000ـە و بە بنەچە عەرەب بوو، دواى گەیاندنى بۆ نەخۆشخانەی شەهید هەژار، دەرکەوت خۆی هەڵواسیوە. 

هاوکات هەر ئەمڕۆ  لە گوندی ساڵح ئاغای سەر بە ناحیەی قۆرەتوو لە گەرمیان، تەرمی کچێک دۆزراوەتەوە، بە وتەی پۆلیسی گەرمیان، خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین