لە ماوەى سێ رۆژ شەش سەربازى توركيا كوژراون تورکیە

نوچەنێت:

بەگوێرەى دوايين ئامارەكان، لە ماوەى سێ رۆژى رابردوو شەش سەربازیى سوپاى توركيا كوژراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (26/ئايار/2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە لە ماوەى سێ رۆژى رابردوو  لە شەڕوپێكدادانى نێوان سوپاى توركيا چەكدارانى پەكەكە شەش سەربازى سوپاى توركيا كوژراون.

لە چەند رۆژى رابردوو سوپاى توركيا ئۆپراسيۆنێكى سەربازى دژ بە چەكدارانى پەكەكە لە سنوورەكانى توركيا و سووريا عێراق بەناوى (چڕنوك ـ قوفل) دەستپێكرد.

رۆژى دووشەممە رابردوو رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "لەو نزيكانە ئۆپراسيۆنى نوێى سەربازى لە ناوچەكانى باكوورى سووريا دەستپێدەكەين، بۆ پارێزگارى لە ناوچەى ئارام، كە ئەنقەرە دەتوانێت (30) كيلۆمەتر بچێتە ناو خاكى سوورى.

شەڕى نێوان سوپاى توركيا و چەكدارانى پەكەكە لە (1984) دەستى پێكردووە، تا ئێستا زياتر لە (40) كەس لەو شەڕە كوژراون، تێيدا ژمارەيەكى زۆرى هاووڵاتى مەدەنى تێدا كوژاون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین