هێمن هەورامى: پەرلەمانى کوردستان موڵکى هیچ حیزبێک نییە کوردستانی

نوچەنێت:

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "دوای جەژنی رەمەزان سەردانی رێواز سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سکرتێری پەرلەمان و زۆربەی فراکسیۆنەکانمان کرد، دەستپێشخەری هەموومان بوو بۆ ئەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەستپێبکەنەوە، چونکە پەرلەمانی کوردستان نە موڵکی پارتییە نە یەکێتی و گۆڕان و هیچ لایەنێک نییە."

ئەمڕۆ سێشەممە (24/ئایار/2022) هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، لە بارەى ئەنجامدانى کۆبوونەوەى ئەنجامدانى کۆبوونەوەى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان و فراکسیۆنەکان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەكە بکرێ، بەڵام بەهۆی کۆچی دوایی باپیری سەرۆکی پەرلەمان ، دواخرا سبەی دواخرا".

هێمن هەورامى، سەبارەت بە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، "ئامانجی دانیشتنی پەرلەمان زەمینەسازیە تا هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتی خۆی بکرێت."

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان گووتیشى، "پەرلەمانی کوردستان موڵکی هیچ حزبێکی سیاسی نیەو و موڵکی خەلکی کوردستانە، وە پەرلەمان پێوسیتە ببێتە بەشێک لە چارەسەر نەک بەشێک لە کێشەکان."

لە بەشێکى ترى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا ئەوەشى خستەڕوو، "هەوڵبدەین دانیشتنەکانی پەرلەمان بە ئاساییی و لە کەشێکی هێمندا بەڕێوەبچێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین