سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: موزەفەر نەواب ژیان و شیعرەکانی بۆ بەرگریکردن لە ستەملێکراوان تەرخانکرد کوردستانی
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى شاعیرى عێراقى موزەفەر نەواب، پەیامێکى سەرەخۆشى ئاراستەى کەسوکار و بنەماڵەکەى دەکات و تێیدا ڕایگەیاند، بە کۆچی دوایی ئەم شاعیرە دەنگێکی رەسەنی نیشتمانپەروەری و مرۆڤدۆستمان لەدەستدا.

ئەمڕۆ هەینى (20/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر ڕایگەیاند، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورەی عێراق موزەفەر نەوابم پێگەیشت کە ژیان و شیعرەکانی بۆ بەرگریکردن لە ئازادی و ستەملێکراوان تەرخانکرد. بە کۆچی دوایی ئەم شاعیرە دەنگێکی رەسەنی نیشتمانپەروەری و مرۆڤدۆستمان لەدەستدا.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە تویتەکەیدا نووسیویەتى، سەرەخۆشی لە خێزانی و کەسوکاری و ئەدیبان و رۆشنبیرانی عێراق دەکەم. داواکارین لە خودای گەورە بەزەیی فراوانی خۆی بەسەردا ببارێنێت و ئارامی و خۆڕاگری بە هەمووان ببەخشێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە، موزفەر عەبدولمەجید نەواب، شاعیرێكی و هاوچەرخ و ئۆپۆزیسیۆنێكی سیاسی و رەخنەگرێكی دیار بوو، لە 1934 لە بەغدا لە دایك بووە، لە سەردەمی حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق چەندین جار دەستگیركراوە، ئەمرۆ هەینی (20)ی ئایاری (2022) لە نەخۆشخانەی شاریقە لە ئیمارات كۆچی دوایی كرد.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین