کەسێکى تەمەن (18) ساڵان لە سنوورى پشدەر خنکا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى راپەڕین ڕایدەگەیێنێت، لە سنوورى قەزاى پشدەر، گەنجێکى تەمەن (18) ساڵان لە ناو ڕووبارى گوندى دۆڵەبەفرە خنکا.

ئەمڕۆ هەینى (20/ئایار/2022) پۆلیسى راپەڕین ڕایگەیاند، تەرمى کەسێک گەیێندراوەتە نەخۆشخانەى قەڵادزێ، بە هۆى نەشارەزایى لە مەلەکردن، لە رووباری گوندی دۆڵەبەفرە خنکاوە.

پۆلیسى راپەڕین ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو کەسە تەمەنى (18) ساڵە و خوێندکار بووە، دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ لەگەڵ چەند هاوڕێییەکى بۆ مەلەکردن چۆتە سەر ڕووبارى گوندى دۆڵەبەفرە.

دواى ئاگادارکردنەوەى هێزەکانى پۆلیس، توانراوە بە ماوەیەکى کەم تەرمەکەى دەربهێندرێ و دواتر ڕادەستى کەسوکارى بکرێتەوە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما، لە سنوورى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان، بە مەبەستى مەلەکردن هاووڵاتیان ڕوو لە زێی و ڕووبارەکان دەکەن، بەمەیش ساڵانە چەندی هاووڵاتى بە هۆى نە شارەزایی لە مەلەکردن، لە کاتى مەلەکردن دەخنکێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین