گۆڕى ئەو کچەى  بە هۆى پەلامارى سەگەوە گیانى لەدەستدا هەڵدرایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بە فەرمانى دادوەرى لێکۆڵینەوەى چوارى سلێمانى، ئەمڕۆ لە گۆڕستانى راپەڕین گۆڕى لیاى تەمەن (10) ساڵ هەڵدرایەوە، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی سلێمانی  دەڵێت، سێ ڕۆژى تر ئەنجامى لێکۆڵینەوەکە ڕادەگەیێندرێ.

ئەمڕۆ هەینى (20/ئایار/2022) ژیار جەلال، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانى دواى هەڵدانەوەى گۆڕى لیاى تەمەن (10) ساڵ، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، "ئەم لێکۆڵێنەوە لەسەر فەرمانى دادوەر بووە، تەنیا بۆ نەهێشتنى گومانەکان بووە نەک شتێکى دیکە."

ژیار جەلال ڕەتیکردەوە لەسەر داواى ئەوان گۆڕى لیا هەڵدرابێتەوە و گووتیشى، "دواى بڵابوونەوە هەواڵى مردنى لیا بە هۆى پەلامارى سەگەوە، لە لاى هەموومان و لەنێو سۆشیال میدیا قسەى زۆرى لەسەرکرا، تەنانەت لەلایەن هەندێ ئەندام پەرلەمانیشەوە قسەى لەسەر کرا."

بەڕێوەبەرى چاودێرى کۆمەڵایەتیى سلێمانى زیاتر روونیکردەوە، "پێشتر ئێمە سەیرى کامێرەکانى چاودێرمان کرد، کە لیا تەنها ڕۆژى دووشەممە نەچۆتە لاى ئەو سەگانە، ڕۆژێک پێشتریش ئەم کارەى کردووە، بەپێى ئەو ڤیدیۆیانەى لاى ئێمە هەیە."

باسى لەوەشکرد، "ڕۆژى دووشەمەى داهاتوو ئەنجامى لێکۆڵینەوەکە بۆ هەموو لایەک دەخرێتەڕوو."

جێگەى ئاماژەپێدانە، ڕۆژى دووشەممەى ڕابردوو، لیا لەناو باخچەى دراوسێیەکیانەوە سەگ پەلامارى دەدەن و بە هۆیەشەوە گیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین