ڕووسيا سەدان چەكدارى سوورى ڕەوانەى رۆژهەڵاتى ئۆكراينا دەكات وەرگێڕان

نوچەنێت:

بەگوێرەى راپۆرتێكى رێكخراوى (سوريون من أجل الحقيقة) هێزەكانى رووسيا لە سووريا نزيكەى (500) چەكدارى سوورييان گواستۆتەوە بۆ رۆژهەڵاتى ئۆكراينا، كە پێشتر لەلايەن كۆمپانيا ئەمنييەكانى ناونوسكرابوون.

ئەو چەكدارانە لە رێگەى بنكەى سەربازیى حەميميم لە مانگى ئادار و نيسانى ئەمساڵ گوازراينەوە، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ گواستنەوەى چەكدارانى ترى سووريا لەلايەن رووسياوە بۆ ليبيا.

راپۆرتەكە ئاماژەى بەوە كردووە، ژمارەيەك ئەفسەرى سوورى و (100) سەربازى سووريش ڕەوانەى بەرەكانى جەنگى رۆژهەڵاتى ئۆكراينا كراون، كە لەلايەن كۆمپانياى سەيادى و سائد و عادش و هێزەكانى رووسيا ناونووسكراون، ئەو كەسانە مانگانە هەزار بۆ (1500) دۆلارى ئەمەريكيان پێدەدرێت، بەڵێنى ئەوەشيان پێدراوە دواى گەڕانەوەيان هاوكارى زياتر بكرێن و بگەڕێنەوە شوێنى سەرەكى خۆيان لە سووريا.

پڕۆسەى ناونووسكردنى ئەو چەكدارانەش لە لايەن سوهەيل حەسەن فەرماندەى نزيك لە لايەن هێزەكانى رووسياوە ناونوسكراون و لەسەردەستى ئەفسەرانى رووسيا ماوەى (15) رۆژ لە سووريا مەشقيان پێكراوە.

لەلايەكى ترەوە وائيل عەلوان، لێكۆڵەر لە ناوەندى جسوور رايگەياند، لەسەرەتاى هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا ناونووسينى چەكدارانى سوورى لە ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى رووسيا تا ئێستا بەردەوامە، لەو كاتەوەش فەرماندەكانى رووسيا لەو ناوچەيە كشاينەوە.

لەبەشێكى ترى قسەكانى عەلوان ئاشكراى كردووە، "لەگەڵ دەركەوتنى ماندوبوونى هێزەكانى رووسيا لەو جەنگە، مۆسكۆ دەستى بە كشاندنەوەى هێزەكانى فاگنەر كرد لە سووريا، پاشان ئەو چەكدارە سووريانەى لە ليبيابون بەتەواوى ڕەوانەى ئۆكرايناى كردن.

دواى ئەوەى هێزەكانى رووسيا گەيشتنە نزيك كيێڤ، سوپاى سووريا و هێزە ئەمنييەكانى ئەو وڵاتە بەشێوەيەكى فراوان هاوكارى مۆسكۆيان كرد، ژمارەيەكى زۆرى سەربازیى سوورى ڕەوانەى ئۆكراينا كران، سەرەڕاى سەربازانى سووريا، چەكدارانى ليواى قودس و حزبوڵاى لوبنانى گرووپەكانى سەر بە سوپاى پاسدارانيش بۆ بەشداريكردن لەو جەنگە رەوانەى ئۆكراينا كراون.

عەلوان ئاماژەى بەوەش ژمارەى ئەو چەكدارانەى رەوانەى ئۆكراينا كراون، زۆر زياترە لەو ژمارەى بڵاوكرايتەوە، چونكە لە وڵاتانى عێراق و لبنانيش چەكدارەكانى رەوانەكراون، هەروەها ئەو چەكدارانەشى مەشقيان پێدەكرا، ژمارەيان لە نێوان (15 بۆ 20) هەزار سەرباز دەبێت، بەڵام هەموويان رەوانە نەكراون، بەشێكيان هێشتا لە مەشقدان.

پێشتر چەند سەرچاوەيەكى ناوخۆى لە حومس رايانگەياند، "هێزەكانى رووسيا داواى لە فەيلەقى پێنج كردووە خۆيان بۆ پێشوازى لە چەكدارى نوێ ئامادە بكەن، دواتر ڕەوانەى ڕووسيا دەكرێت." 

لە مانگى رابردوو سێرگى شيگۆ، وەزيرى بەرگرى رووسيا رايگەياند، "(16)هەزار خۆبەخش لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئامادەن لەگەڵ جوداخوازەكانى رووسيا لە ناوچەى دونباس پاڵپشتيان دەكات، شەڕ لە دژى ئۆكراينا بكەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین