عێراق زیانى خۆڵبارین له‌سه‌ر كه‌رتى كشتوكاڵ ئاشكرا ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، زیانى سه‌ره‌تایى شه‌پۆڵه‌كانى خۆڵبارین له‌ عێراق بۆ سه‌ر كه‌رتى كشتوكاڵ به‌ 10 ملیار دینار خه‌ملێندراوه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19ى ئایارى 2022 حه‌سه‌ن ته‌میمى سه‌رۆكى یه‌كێتى كۆمه‌ڵه‌ جووتیارییه‌كان له‌ عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باسى له‌ زیانه‌كانى خۆڵبارین له‌سه‌ر كه‌رتى كشتوكاڵ كردووه‌ و ده‌ڵێ، "بووه‌ته‌ هۆى له‌ ناوبردنى زۆرێك له‌ به‌روبوم و رووه‌ك".

حه‌سه‌ن ته‌میمى له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "پڕۆژه‌ كشتوكاڵییه‌كانى هاوینه‌ له‌ عێراق به‌ هۆى خۆڵبارینه‌وه‌ تووشى زیانێكى گه‌وره‌ بووه‌، جیا له‌وه‌یش گه‌رده‌لووله‌كان چه‌ندان رووه‌كیان هه‌ڵكێشاوه‌" سه‌رۆكى یه‌كێتى جووتیاره‌ روونى ده‌كاته‌وه‌ جیا له‌ كشتوكاڵ و رووه‌ك، خۆڵبارین زیانێكى زۆرى به‌ر كه‌رتى ئاژه‌ڵدارى گه‌یاندووه‌.

به‌رپرسێك له‌ وه‌زاره‌تى پلاندادانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ هه‌مان رۆژنامه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌، شه‌پۆڵه‌كانى خۆڵبارین ته‌نیا له‌سه‌ر كه‌رتى كشتوكاڵ به‌ 10 ملیار دینار "نزیكه‌ى حه‌وت ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكى" ده‌خه‌ملێنرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین