پاپاى ڤاتیکان بۆ سەرۆک مەسعود بارزانى: ئێوە کریستیانەکانتان لە داعش پاراست کوردستانی

نوچەنێت:

دواى کۆبوونەوەى ئەمڕۆى سەرۆک مەسعود بارزانى لەگەڵ پاپاى ڤاتیکان، بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت، پاپا فرانسیس سوپاسی تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی كرد‌ بۆ پاراستنی پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

بەپێى ڕاگەیاندراوەکەى بارەگاى بارزانى، پاپاى ڤاتیکان بە سەرۆک مەسعود بارزانى ڕاگەیاندووە، كوردستانم له‌بیر نه‌چووه‌، له‌سه‌ر داخوازی ئێوه‌ و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هاتوومه‌ته‌ ئێره‌ و سه‌ردانه‌كه‌ی ئێوه‌ و سه‌رۆك وه‌زیرانم له‌بیر نه‌چووه، ئێوه‌ نه‌ك پێشوازی له‌من، پێشوازیشتان له‌ كریستیانه‌كانیش كرد‌.

هەروەها پاپا فرانسیس ئاماژەى بەوەکردووە، کە مەسعود بارزانى ڕاگەیاندووە، ئێوه‌ له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش كریستیانه‌كانتان پاراست، ئێوه‌ وه‌ك برا پێشوازیشتان برا كریستیانه‌كان كرد. 

ڕاگەیاندراوەکەى بارەگاى بارزانى روونیشدەکاتەوە، سەرۆک مەسعود بارزانى لە کۆبوونەوەکەى لەگەڵ پاپاى ڤاتیکان ڕاگەیاند، هیوادەخوازین برایەتی و پێکەوەژیان لە نێو ئایینەکان پتەوتر بکات، وە شانازی بە فەرهەنگی پێکەوەژیانی گەلی كوردستان دەکەین، فەرهەنگی پێکەوەژیانمان برایەتی و خۆشەویستی زیاتر کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین