ئامانجە شاراوەكانى ئەردۆغان دژ بە وەرگرتنى سويد و فينلەندا لەناتۆ شیکاری

نوچەنێت:

لەو كاتەوەى سويد و فينلەندا داواى ئەندامبوون لە ناتۆيان كردووە، توركيا نيگەرانييەكانى دەست پێكردووە، بەپاساوى داڵدەدانى ئۆپۆزيسيۆنى وڵاتەكەى ناڕازاييە ئەو دوو وڵاتە ببنە ئەندام، بەگوێرەى چاودێرانى سياسى، هەنگاوەكانى توركيا بە دوو قۆناغ دەبێت، گۆڤارى فۆڕين پۆليسى لە راپۆڕتێكى دا تيشك دەخاتە سەر ئەو هەنگاوانە.

دووشەممەى رابردوو رەجەب تەيب ئەردۆغان رايگەياند، "پێويست ناكات شاندى سويد و فينلەندا خۆيان ماندوو بكەن و بێن بۆ توركيا"، دووبارە جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەو دوو وڵاتە بووينە لانكەى ئەندامانى پەكەكە."

دژايەتى توركيا كارێكى زۆر گرنگە، بەربەست لەبەردەم بڕيارى وەرگرتنى ئەندامى نوێ لە ناتۆ دروست دەكات، چونكە وەرگرتنى هەر ئەندامێك پێويستى بە رەزامەندى هەر (30) وڵاتەكەى ئەندامى ناتۆيە.

چاودێرانى سياسى پێيانوايە، سەرۆكى توركيا دركى بە گرنگى دژايەتى خۆى بۆ بڕيارێكى لەو جۆرە كردووە، كە ئەندامانى ناتۆ پێويستيان بەوەيە لە زووترين كات ئەو بڕياڕە بدەن.

دژايەتى ئەردۆغان هاودەنگە لەگەڵ هەڵوێستى حكومەتەكەى، چونكە سويد و فينلەندا رەتيان كردەوە ئەندامانى پەكەكە رادەستى توركيا بكەنەوە، كە لە ليستى تيرۆرى ئەمەريكا و يەكێتى ئەوروپايە.

سويد بۆتە شوێنى نەيارانى ئەردۆغان، لەوانەش لايەنگرانى فەتحوڵا گولەن، كە ئەردۆغان بە بەشدار بوون لە كودەتاكەى ساڵى (2016)ى تۆمەتبارى دەكات.

توركيا ئەو دوو وڵاتەى بە ئامانج گرتووە، بە پاساوى داڵەدانى ئۆپۆزيسيۆنى توركيا، ئەوە لەكاتێکدايە فەتحوڵا گولەن كە توركيا داواى دەكاتەوە و لە ويلايەتى پەنسليڤانياى ئەمەريكا دەژيت، بۆيە ئەردۆغان ئامانجى خۆى لەو دژايەتييە هەيە.

ستڤين كۆك، لێكۆڵەر لە ئەنجومەنى كاروبارى دەرەوە بە گۆڤارى فۆرين پۆليسى راگەياند، "تووڕەيى ئەنقەرە لە ئۆپۆزيسيۆن كارێكى لۆژيكيە، بەڵام ئەو كارە دواى لە چوارچێوەى لۆژيك دەردەچێت."

لەبەشێكى ترى قسەكانى روونيكردەوە، "من ناتوانم پەى بەو خاڵە ناكۆكە ببەم كە مەولوود چاوشئۆغلۆ لە ئەمەريكا دەيخاتە بەردەم ئەمەريكييەكان، كە پێى وايە ئەگەر ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ وەربگيرێن، توركيا رووبەڕوى هەڕەشەى ئەمنى دەبێتەوە، ئەو لێكدانەوەى ئۆغلۆ هەرگيز لۆژيكى نييە."

توركيا وانشنتنى بە ئامانج گرتووە 

كۆك پێى وايە، "ئەگەر هەيە ئامانجەكانى پشت ئەو گەردەلوولە سياسيەى توركيا روو لە وڵاتانى باكوورى ئەوروپا بێت، بەڵام بۆچوونى بەهێز ئەوەيە توركيا ئەمەريكاى بە ئامانج گرتووە، ئەوەش بەڵگەيە بۆ كارێكى تر، كە بە كردەيى هەيە، ئەويش پرسى گرێبەستى فڕۆكەى (ئێف 16) كە كۆنگرێس گەورەترين نەيارى پێدانى ئەو فڕۆكانەيە بە توركيا."

ئەنقەرە چاوەڕوانى رەزامەندى گرێبەستى ئەو فڕۆكانەيە، كە وەك ديارى رەزامەندى پێى بدرێت، كە رۆڵى گرنگى هەبووە لە نێوەندگيرى رووسيا و ئۆكراينا و پێدانى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بە كيێڤ.

دواى كڕينى سيستەمى مووشەكى بەگرى (ئێس 400) لە رووسيا، توركيا لە پڕۆگرامى فڕۆكەى (ئێف 35) دوورخرايەوە.

ئەو هەنگاوەى توركيا جۆ بايدن ناچار دەكات، هەوڵەكانى بۆ رازيكردنى ربەرت مينينديز، سەركۆى ليژنەى كاروبارى دەرەوەى ئەنجومەنى پيران، كە بەنەيارى ئەردۆغانى دادەنێت بخاتە گەڕ.

ستيڤن كۆك ئاماژە بەوە دەكات، "ئيدارەى بايدن لەبەردەم دوو بژاردەيە، يا ئەوەتا دەبێت كۆنگرێس رووبەڕووى ئاڵۆزى زياتر بكات، بەتايبەت مامەڵەکە لەگەڵ ئەندامێكى بەهێزى پارتەكەيەتى، ئەوەش  داهاتووى خۆى بەرەو دۆزەخ دەبات، ياخود دەبێت ناكۆكيەكى قووڵ لەناو ناتۆ دروست بكات."

ئەردۆغان و دروستكردنى ئەفسانە

گۆڤارەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بەهۆى ناڕەزايى لە وەرگرتنى ئەندامى نوێ لە ناتۆ، ئەردۆغان گەورەترين جەماوەرى توركيا بەدەست دەهێنێت.

ئۆزگۆر ئۆنلۆهيسارچلكى، بەرێوەبەرى لقى سندوفى جێرمان مارشاڵ رايگەياند، "دڵنيام توركيا و سويد و فينلەندا لە كۆتايى دەگەن بە رێككەونێك، بەڵام ئەو بەرەنگارييە هاوكارى ئەردۆغان بوو بۆ ئەوەى لە شێوەى سەركردەيەكى ديارى ئەفسانەيى لە مێژووى توركيا دەربكەوێت، ئەردۆغان دەتوانێت بڵێت، حكومەتى پێشووى توركيا بۆيە بەبێ مەرج رازى بوو، چونكە سەرۆكێكى بەهێزى نەبوو، بەڵام ئەمڕۆ سەرۆكێكى بەهێز هەيە بەبێ مەرج ڕازى نابێت."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "هەڵوێستى ئەردۆغان وەك يارييەكە لە دوو قۆناغ، ئێستا ساڵێك پێش هەڵبژاردنەكانى وڵاتەكەيەتى، وێنەى خۆى بەو هەڵوێستە جوان دەكاتەوە، بۆخۆشى ئەوەى ئەوبەلاوە لە تێڕوانى رۆژئاوا گرنگترە، ئايا ئەوە لە ئاستى نێودەوڵەتى زيان بە ناوبانگى ناگەينێت، بەڵێ زيانى پێ دەگەينێت، بەڵام ناوبەنگى نێودەوڵەتى بەقەد ناوبانگى ناوەخۆيى بۆى گرنگ نييە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین