پاپا فرانسیس لە مووسڵ: دەنگى ئاشتى بەهێزترە لە دەنگى جەنگ و توندوتیژى کوردستانی

نوچەنێت:

پاپاى ڤاتیکان لە شارى مووسڵ وتارێکى پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، ناسنامەى ڕاستەقینە پێکەوەژیانە، کە لەنێو هەموو نەتەوە و کولتوورە جیاوازەکاندا هەیە، وە زۆر بە گەرمى پشتیوانى لە گەڕانەوەى کریستانەکان دەکەم بۆ شارى مووسڵ.

لەبارەى ئەو گوشتارگە و وێرانکاریەى شارى موسڵ بەخۆییەوە بینیوویەتى، فرانسیس پاپا گوتى، بۆ ئەوەى بتوانین دووبارە برینەکان سارێژ بکەینەوە، ئەمڕۆ نوێژ دەکەین بۆ یەزیدانى مەزن، وە نزا دەکەین بۆ قوربانیانى دەستى هێزە چەکدارە توندڕەوەکان، کە بەداخەوە مووسڵ وەک شوێنکێکى لانکەى شارستانیەت، تا ئێستا ئاسەوارى وێرانکارى و توندوتیژى پێوە دیارە.

پاپاى ڤاتیکان گووتیشى، برا موسڵمان و مەسیحییەکان کە ڕووبەڕووى کوشتن و توندوتیژى و کۆچکردنى بە زۆرە ملێ بوونەوە، ئەمڕۆ دەڵێن  برایەتیمان بەهێزترە لە کوشتن و بڕین، دەنگى ئاشتى زۆر بەهێزترە لە دەنگى جەنگ و توندوتیژى و دەمارگیرى.

هەروەها پاپا فرانسیس، دەربارەى توندوتیژییەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و عێراق و مووسڵ دەشڵێت، ئەگەر خواى گەورە خواى ئاشتى و خۆشەویستى بێت، کە هەر واشە، نابێ بە ناوى خوا هیچ کەسێک بکوژرێ و بەناوى ئەو جەنگ هەڵبگیرسێندرێت، یاخود ڕقمان لەبراکمان بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین