سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بەشداری پرسەى شێخ خه‌لیفه‌ بن زاید ‏ئال نه‌هیان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ شاندى یاوەرى گەیشتە ئیمارات بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەى سەرۆکى کۆچکردووى ئەو وڵاتە و پیرۆزبایى کردن لە سەرۆکى نوێى ئیمارات.

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە (16/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، بۆ به‌شدارى له‌ پرسه‌ى شێخ خه‌لیفه‌ بن زاید ‏ئال نه‌هیان سه‌رۆكى كۆچكردووى ئیمارات، گه‌یشته‌ ئه‌بوزه‌بى و له‌لایه‌ن  ‏شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، سه‌رۆكى ئیماراته‌وه‌ پێشوازى لێ كرا.‏

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە ناوەڕۆکى سەردانییەکە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى خۆیان و گه‌لى كوردستانى به‌ ‏ شێخ محمه‌د بن زاید ئال نه‌هیان خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى ئال نه‌هیان و ‏حكوومه‌ت و گه‌لى ئیمارات گه‌یاند و هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى و ‏هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد ‏بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى بۆ هه‌مووان ببه‌خشێت. ‏"

لاى خۆیه‌وه‌ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، سه‌رۆكى ئیمارات، ‏"سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان و سه‌ركردایه‌تیى وڵاته‌كه‌ى بۆ ‏به‌شدارى و هاوبه‌شیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى له‌ پرسه‌كه‌یاندا ‏ده‌ربڕى و ستایشى خۆیان و وڵاته‌كه‌ى بۆ دۆستایه‌تى و هاوسۆزیى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمارات دووپات كرده‌وه‌."

ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "شاندى یاوه‌رى سه‌رۆك نچیرڤان بارزانى له‌ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك ‏وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌ید قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان و فه‌وزى هه‌ریرى سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ‏پێكهاتبوو.‏"

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین