بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر کاتى دەوام کردنى درێژکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى ڕایدەگەیێنێت، لە پێناو دروست نەبوونى قەرەباڵغى، سەرجەم هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاینەوە، دەوامى هاتووچۆى هەولێر سێ کاتژمێر درێژکرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (16/ئایار/2022) فازڵ حاجى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر ڕاگەیاند، "بە مەبەستی دروست نەبوونی قەرەباڵغی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بڕیاردرا لەئەمڕۆوە (16-5-2022)، کارکردن لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لەبەشەکانی (تایبەت، تابلۆکان)" درێژبکرێتەوە.

فازڵ حاجى ڕاشیگەیاند، دەوامى هاتووچۆى هەولێر لە ئەمڕۆوە "تاوه‌كو کاتژمێر 6ی ئێوارە بێت، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کەوا قەرەبالغی دروست نەکەن و لەو کاتانەی کە پێیان دەکرێت سەردان بکەن."

وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هۆکارى ئەم بڕیارە ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، لە پێناو "زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان لەکاتی سەردانیکردنیان و زووتر ڕاپەڕاندنی کارەکانیانە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین