منداڵێک خنکا کوردستانی

نوچەنێت

مێردمنداڵێکی 15ساڵ لە قەزای دەربەندیخان بەهۆی کەوتنە ناو چەمێکەوە خنکا. 

ئەمڕۆ یەکشەممە (15/ئایار/2022)  مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵان لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی سەردانی روباری دێوانەی کردووە و لەوێ کەوتووەتە نێو گۆمێکەوە و خنکاوە. 

بەپێی زانیارییەکان، مێردمنداڵە ناوی 'ئاکار ئارام کەریم'ـە، خوێندکاری پۆلی نۆی بنەڕەتییە. خەڵکی گەڕەکی کانی ساردە و ئێستا تەرمەکەی لە گۆڕستانی ئەو گەڕەکە دەنێژرێت.

لە کاتی روداوەکە، ئەو مێرمنداڵە چوار کەسی دیکەی هاوتەمەنی خۆی لەگەڵدا بووە و ئێستا بە بڕیاری دادوەر ئەو چوار کەسە لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین