نێچیرڤان بارزانى بۆ پاپا فرانسیس: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگرى لە پێکەوەژیان دەکەین کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ بەیانى دواى گەیشتنى پاپا فرانسیس لە بەغداوە بۆ هەولێر، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کاتى پێشوازیى لێکردنى بە پاپاى ڤاتیکانى ڕاگەیاند، بەناوی هەرێمی کوردستانەوە زۆر بە گەرمی بەخێرهاتنی قەداسەتی پاپا فرانسیس دەکەین.

هەروەها سەرۆکى هەرێمى کوردستان گوتیشى، سەردانی پاپا فرانسیس بۆ کوردستان رووداوێکی مێژوویی مەزنە و جێگەی ئەوپەڕی شانازی و خۆشحاڵییە. ئێمە بە هەموو پێکهاتەکانی کوردستانەوە شانازی بە سەردانەکەی دەکەین. بڕوای تەواومان بە ئازادی و فرەئایینی هەیە.

ئەمە یەکەمجارە پاپا فرانسیس سەردانى کوردستان بکات، نێچیرڤان بارزانى لە دیدارەکەیان لەگەڵ پاپا فرانسیس لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر ئەوەشى گوت، بە هەموو توانایەکیانەوە بەرگری لەو پێکەوەژیانە دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین