گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان: یەک ملیۆن و993 ھەزار و 552 ئۆتۆمبیل و ماتۆڕسکیل تۆمارکراون کوردستانی

نوچەنێت

گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان گوتی، لە ھەرێمی کوردستان ژمارەی ئۆتۆمبێل بە ھەموو جۆرەکانییەوە و ئامێر و ماتۆڕسکیل، کە تۆمار کراون، بریتییە لە یەک ملیۆن و993 ھەزار و 552.

گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان، عەمید ئەسعەد کەریم،993 بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە گشت بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان بە فعلی تۆمار کراون تاوەکوو31/3/2022 ئۆتۆمبێلی تایبەت یەک ملیۆن و 196ھەزار و 115 ئۆتۆمبێلە و ئەوانەی کرێن 96 ھەزار و 421 ئۆتۆمبێلە و ئەوانەی بارھەڵگرن 436 ھەزار و 794 ئۆتۆمبێلە و ئامێری کشتوکاڵی 39 ھەزار و 623 ئامێرە و ئامێری بیناسازی 29 ھەزار و 9 ئامێرە و ئۆتۆمبێلی فەحس و کارتی زانیاری 146 ھەزار و 42 ئۆتۆمبێلە و ئۆتۆمبێلی میری 29 ھەزار و 774 ئۆتۆمبێلە و ماتۆرسکیل 19 ھەزار و774ماتۆرسکیلە .

عەمید ئەسعەد کەریم گوتیشی: ژمارەی ئۆتۆمبێل و ئامێر و ماتۆرسکیل بەپێی ناوچەکان لە ھەولێر یەک ملیۆن و 22 ھەزار و 371 و لە سلێمانی647 ھەزار و 261 و لە دھۆک 288 ھەزار و 398 و لە گەرمیان ھەزار و 624 و لە سۆران 3 ھەزار و 62یە کە کۆی گشتی دەکاتە یەک ملیۆن و 993 ھەزار و 552 ئۆتۆمبێل و ئامێر و ماتۆرسکیل.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین