بنكەيەكى سەربازیى توركيا لە حەلەب بۆردوومان كرا تورکیە

نوچەنێت:

بنكەيەكى سەربازیى توركيا لە باكوورى حەلەبى سووریا بۆردوومان كرا، بە هۆیەوە ژمارەيەك سەربازى توركيا بريندار بوون.

ئەمڕۆ شەممە (14/ئايار/2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە بنكەیەکى سەربازیى توركيا لە ناوچەى شێخ سلێمان لە باكوورى حەلەب بۆردوومان كرا، دوو سەربازى توركيا بريندار بوون، هێزەكانى توركياش وەڵامى هێرشەكانيان داوەتەوە.

چەند چالاكوانێك رايانگەياند، "لەكاتى بۆردومانەكانى باكوورى رۆژئاواى حەلەب، فڕۆكەكانى رووسيا هێرشيان كردۆتە سەر بنكە سەربازييەكانى گرووپەكانى سوڵتان موراد لە بەرانبەر گوندى مەشعەلە، كە بۆتە هۆى بريندار بوونى ژمارەيەك چەكدارى ئەو گرووپە و زيانى ماددى زۆريش بەر بارەگانيان كەوتووە."

لەلايەكى ترەوە گرووپەكانى نزيك لە حكومەتى سووريا دوێنێ لە باكوورى ئەو وڵاتە هێرشيان كردۆتە سەر هێزە ئۆپۆزيسيۆنەكان، بەگوێرەى زانيارييەكان (10) چەكدار كوژراون، لەماوەى دوو ساڵى رابردوو بەو شێوەیە چەكداريان نەكوژراوە.

رامى عەبدورەحمان رايگەياند، "گروپوەكانى دەورووبەرى حەلەبى رۆژئاوا لەلايەن چەكدارانى نزيك لە حكومەتى سووريا لە شارۆچكەى نەبل و زەهرا كە زۆربەيان شيعەن كردە ئامانج."

بەگوێرەى زانيارييەكان لە هەشتى ئەم مانگە شەش چەكدارى گروپى (جەيش نەسر) كە لە ناو بەرەى نيشتيمانين و ئۆپۆزيسيۆن، چەند چەکدارێکیان كوژراون و پێنج چەكدارى تريان برينداربووينە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین