هەناردەى توركيا بۆ ئەمەريكا ژمارەى پێوانەيى تێپەڕاند تورکیە

نوچەنێت:

سەرەڕاى ناكۆكييە بەردەوامەكانى نێوان توركيا و ئەمەريكا، بەگوێرەى دواين داتاى هەناردەكارانى توركيا، كە لەسەر بنەماى داتاى مانگانە بڵاويكردۆتەوە، لە مانگى رابردوو هەناردەى توركيا بۆ ئەمەريكا ژمارەى پێوانەيى تێپەڕاندووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/نيسان/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە، بەگوێرەى داتاى ئەنجوومەنى هەناردەكارانى توركيا لە مانگى رابردوو هەناردەى توركيا بۆ ئەمەريكا گەيشتۆتە دوو مليار و (530) مليۆن دۆلار، ئەوەش لەسەر بنەماى داتاى مانگانە تا ئێستا بەرزترين ئاستە.

سەبارەت بە رێژەكەشى بەگوێرەى ئەو داتايە بەراورد بە هەمان مانگ لە ساڵى رابردوو گەيشتۆتە لە (50.2%).

ئەو داتايە لەكاتێكدايە نيسانى ساڵى رابردوو رێژەى هەناردەى توركيا بۆ ئەمەريكا لە (6.6%) بوو، كە قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوانيان گەيشتە (28) مليار دۆلار.

توركيا ساڵانێكە هەوڵ دەدات قەبارەى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى لەگەڵ ئەمەريكا بگەينێتە (100) مليار دۆلار، لە هەموو كۆبوونەوەكانى سەرۆكى توركيا لەگەڵ سەرۆكى ئەمەريكا، جەخت لەسەر بەرزكردنەوەى قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى بۆ ئەو ژمارەيە دەكات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین