وەزارەتی شارەوانی: مانگانە زیاتر لە60هەزار تۆن و خاشاک لە هەولێر هەڵدەگیرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایگەیاند: تیمەکانی شارەوانی و خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی لە هەرێمی کوردستان پرۆسەی خاوێنکردنەوە بەڕێوەدەبەن و سەرپەرشتی دەکەن، تەنیا لە سەنتەری شاری هەولێر مانگانە زیاتر لە 60 هەزار تۆن خۆڵ و خاشاک هەڵدەگیرێنەوە و چارەسەر دەکرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە(11/ئایار/2022) وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: رۆژانە پرۆسەی خاوێنکردنەوە لە سەنتەری شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و مانگانە، زیاتر لە 60 هەزار تۆن خۆڵ و خاشاک لە سەنتەری شار کۆدەکرێنەوە و پاشان دەگوازرێنەوە بۆ زبڵخانەی کانی قڕژاڵە و لەوێ چارەسەر دەکرێن.

بە پێی راگەیێندراوەکەی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، رۆژانە نزیکەی 1300 کرێکار و 600 ئامێر پرۆسەی خاوێنکردنەوە و چارەسەرکردنی زبڵ ئەنجام دەدەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین