زانا مەلا خالید: پەکخستنى دانیشتنەکانى پەرلەمان حاڵەتێکى نائاسایى و نایاساییە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بە هۆکارى پەکخستنى دانیشتنەکانى پەرلەمان دەزانێ و دەشڵێت، دەبێ پەرلەمان قسەى خۆى بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (9/ئایار/2022) زانا مەلا خالید بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمانى پێشێلکردووە، چونکە دانیشتنەکانى پەرلەمانى پەکخستووە، ئەمە بۆشایی گەورە بۆ سەرجەم سێکتەرەکان دروست دەکات، ئەمەش کارێکی نایاساییە، پرۆسەی یاسادانان پەیوەستە بە دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان، جگە لە پرسی هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان.

زانا مەلا خالید جەختی لەوەکردەوە، تاوەکو ئێستا چەندین پڕۆژە یاسا خوێندنەوەى دووەمى بۆ کراوە، بەپێى یاسا دەبێ دواى هەفتەیەک بخرێتە پرۆسەى دەنگدان، ئەمەیش پێشێلکردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە.

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى ڕاشیگەیاند، پەکخستنى دانیشتەکانى پەرلەمان لەلایەن سەرۆکى پەرلەمانەوە نایاساییە، لەپێناو ژیانی خەڵکی کوردستانن هیوادارم زیاتر درێژە نەکێشێت، دەبێ پەرلەمانی کوردستان قسەی خۆی بکات، کە تائێستا (33) یاداشت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەبارەی ژیان و دۆخی ئێستای خەڵکی کوردستان ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان کراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین