سه‌ربه‌خۆكان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى سه‌در و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

باسم خشان په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێى سه‌ربه‌خۆكان هه‌ر دوو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى سه‌در و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ره‌تكراونه‌ته‌وه‌ و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ سه‌ربه‌خۆكان خۆیان ده‌ستپێشخه‌رییان هه‌بێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نۆى ئایارى 2022 باسم خشان په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێى په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێ هه‌ردوو ده‌ستپێشخه‌رى سه‌در و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ره‌تكراونه‌ته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى سه‌در پێشنیارى كرد بوو سه‌ربه‌خۆكان خۆیان له‌ حكومه‌تى نوێى عێراق به‌شدار بن، باسم خشان باس له‌وه‌ ده‌كات سه‌ربه‌خۆكان خۆیان شایسته‌ى جه‌ماوه‌رییان هه‌یه‌، به‌ ده‌نگى خه‌ڵك بوونه‌ته‌ ئه‌ندام، "به‌خشش" قبووڵ ناكه‌ن.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆيە روونى ده‌كاته‌وه‌، وێراى رێزگرتن له‌ هه‌ر دوو ده‌ستپێشخه‌ریى، کەچی ئه‌وان هه‌ردووكیان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ و خۆیان له‌ رۆژانى داهاتوودا ده‌ستپێشخه‌رییان ده‌بێت. 

له‌دوایین خولى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق نزیكه‌ى 50 په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ براوه‌ بن، ئێستا هه‌ر دوو لایه‌نى شیعه‌ (ره‌وتى سه‌در و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى) بۆ به‌ده‌ستهێنانى لایه‌نگرانى ئه‌وان پێشبڕكێیانه‌. بۆیه‌ هه‌ر دوو ده‌ستپێشخه‌رییان بۆ سه‌ربه‌خۆكان هه‌بووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین