پارتى لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەست بە گفتوگۆکان دەکاتەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (9/ئایار/2022) چنار سەعد، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەى دوێنێ جەخت لەوەکرایەوە، دوور لە چاوى میدیایى پارتى دەست بە کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن بکاتەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.
چنار سەعد هەر سەبارەت بە کۆبوونەکە، ئەوەشى خستەڕوو، سەرۆک بارزانی دوپاتى کردەوە کە پارتى لەگەڵ دانوستاندایە گوتیشی، پێم باشە مەکتەبی سیاسی بەردەوام بێت لەسەر گفتوگۆ و دانوستاندنەکان و ئەوەش بەو واتایەیە کە سەرکردایەتیی پارتیی دەستکراوە کردووە لە دانوستاندنەکانی لەگەڵ یەکێتی.
سەبارەت بە پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق ئەوەشى گووت، لە کۆبوونەوەکە تیشک خرایە سەر ئەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار مافی کوردە و پێویستە هێزە سیاسییەکانی کوردستان ئەوەندەی ململانێ لەسەر ئەوە بکەین کە ئەو پۆستە بۆ کورد بێت، نەک تەنیا بۆ لایەنێکی سیاسی بێت، ئەگەر بڕیارە بۆ لایەنێکیش بێت، پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمە بە مافی خۆی دەزانێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment