سەندیکای پزیشکان: ئەبوبەکر هەڵەدنی داوای لێبوردن بکات کوردستانی

نوچەنێت

سه‌ندیکای پزیشکانی کوردستان، ئه‌نجامی به‌دواداچونی لێدوانی یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستانی لە راگەیێندراوێکدا بڵاوکرده‌وه‌، که‌ یه‌کێک له‌ پزیشکه‌کانی به‌وه‌ تۆمه‌تبار کردبوو، ده‌ستدرێژی سێکسیی کردووه‌ته‌ سه‌ر نه‌خۆشێک.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 8/ئایار/2022)‌ سه‌ندیکای پزیشکانی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە:له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ دانیشتوون و هه‌چه‌ند ئه‌و سور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و پزیشکه‌ ئاشکرا نه‌کات، به‌ڵام ئاماده‌یی خۆی بۆ ئه‌وه‌ نیشانداوه‌، که‌ داوای لێبوردن له‌ هه‌ر پزیشکێک بکات، که‌ په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ راکێشرابێت.

له‌ راگه‌یێندراوه‌که‌دا جەخت لەوەکراوەتەوە‌، پێویسته‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ فه‌رمی داوای لێبوردن له‌ پزیشکان بکات، بە پێچەوانەوە کەیسەکە دەبەینە دادگا و بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵە ئەم پێشێلکاری و تەشهیرە دەکەین.

دەقی راگەیێندراوەکەی سه‌ندیکای پزیشکانی کوردستان:

ئەنجامی لیژنەی بەدواداچوونی سەندیکا لەسەر لێدوانەکانی پەرلەمەنتار ئەبوبەکر هەڵەدنی

پاش ئەوەی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا بەڕێز ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، پزیشکێک تاوانبار دەکات بە دەستدرێژی سێکسی بۆسەر نەخۆشێک ، ئەنجومەنی باڵا لیژنەیەکی بۆ بە دواداچوون لەسەر ئەم بابەتە پێکهێنا  بۆ خستنە رووی راستەیەکان .

دوابەدوای دانیشتنی لیژنە لەگەڵ بەڕێز ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەم خاڵانەی خوارەوە وەک دەرەئەنجام و روونکردنەوە بۆ رای گشتیی و پزیشکان دەخەینە روو:

1.  بەڕێز ئەبوبەکر هەڵەدنی سور بوو لەسەر نەدرکاندنی ناو و ناونیشانی ئەو کەسەی کە تۆمەتی خراوەتە پاڵ، ئەوەش لەبەر ئەوەی وەک بەڕێزیان دەڵێت: "لەبەر دۆخی کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی"، لە هەمان کاتدا ئامادەیی خۆی نیشاندا کە داوای لێبوردن بکات لەهەر پزیشکێک، کە پەنجەی تۆمەتی بۆ درێژ کرابێت لە ئەنجامی ئەم لێدوانەی.

2. پزیشکان توێژێکی زۆر گرنگی کۆمەڵگان و سامانێکی نەتەوەیین، پێویستە بەڕێزیان و هەموو لایەک خۆیان بە دووربگرن لە لێدوانی ناشرین و تەشهیرکردن بەم پیشەیە.

3. ئەم لێدوانەی بەڕێز هەڵەدنیش دەچێتە خانەی زیانگەیاندن بە کاری پزیشکیی و مەترسی بۆ سەر پزیشکان. بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین، وەک سەندیکا سوورین لەسەر ئەوەی پێویستە ئەم بەڕێزە بە فەرمی داوای لێبووردن لە پزیشکان بکات، بە پێچەوانەوە کەیسەکە دەبەینە دادگا و بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵە ئەم پێشێلکاری و تەشهیرە دەکەین.

4. سەندیکای پزیشکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە هەرێم بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردن و پاراستنی بنەما و بەها بەرزەکانی دەستدانە پیشەی پزیشکی لە هەرێم و داکۆکیکاری مافەکانی نەخۆش و پزیشکان بەیەکەوە، بۆیە بە هەموو شێوەیەک بەرەنگاری هەموو ئەو هەوڵانە دەبێتەوە، کە دەیانەوێت متمانەی هاووڵاتییانی خۆشەویست بە پزیشکان و پیشەی پزیشکیی لە کوردستان لاواز بکەن.

لەگەڵ رێزدا

سەندیکای پزیشکانی کوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین