ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت

بە ئامادەبونی سەرۆک بارزانی، ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە و ئەنجامی کۆبونەوەکەیان لە چوارچێوەی راگەیێندراوێکدا ئاشکرا کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە(8/ئایار/2022 ) ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعودبارزانی، کۆبووەوە. لەم بارەیەوە راگەیێندراوێک بڵاوکرایەوە.

بەپێی راگەیێندراوەکە، له‌ ته‌وه‌ری یه‌که‌مدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی عێراق کرا، به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پرۆسه‌ی پێکهێنانی هاوپه‌یمانی (رزگاریی نیشتمانی) که‌ له‌ سێ لایه‌نی براوه‌ی هه‌رسێ پێکهاته‌ی شیعه‌ و کورد و سوننه‌ (ره‌وتی سه‌در، پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپه‌یمانی سیاده‌) پێکهاتوون.

هاوکات باس له‌ کێشه‌ و گرفته‌کانی به‌رده‌م پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق و هه‌وڵه‌کانی نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌کان و شکاندنی چه‌قبه‌ستویی سیاسی کرا، که‌ حخۆی له‌ زنجیره‌یه‌ک دیدار و کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌ رۆژانی داهاتوودا ده‌بینێته‌وه‌.

لە راگەیێندراوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیدا هاتووە: داکۆکی له‌ ته‌واوی مافه‌ ده‌ستورییه‌کانی هه‌رێم و جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 و دروستکردنی دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌کان ده‌که‌ین، له‌وانه‌ش: ئه‌نجومه‌نی فیدراڵ و دامه‌زراندنه‌وه‌ی دادگای فیدراڵ به‌گوێره‌ی ده‌ستور و دانانی یاسای نه‌وت و غاز.

له‌ ته‌وه‌ری دووه‌می کۆبوونه‌وه‌که‌دا، باس لە بارودۆخی ناوخۆی کوردستان کرا وەو تیشک خراوەتە‌ سه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان بۆ کۆبوونه‌وه‌ و سه‌ردانیکردنی ته‌واوی لایه‌نه‌کان، به‌وانه‌شه‌وه‌ که‌ هیچ کورسییه‌کیان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌ و مافی به‌شداریکردنیان له‌ بڕیاری سیاسی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدراڵ هه‌یه.

هه‌وره‌ها جەخت لەوەکراوەتەوە، هه‌وڵه‌کان بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی بارودۆخ و لێکتێگه‌یشتنی و چاره‌سه‌ری گرفته‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی چڕبکرێنه‌وه‌‌، هه‌روه‌ها له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ بۆ سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی..

بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، ته‌وه‌ری سێیه‌م، تایبه‌ت بووە به‌ دۆخی ناوچه‌که‌ به‌ گشتی و جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه‌ و له‌به‌رچاوگرتنی ئاسایش و سه‌قامگیری کوردسستان و ئه‌و وڵاتانه‌ کرایه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین