یەکگرتووى ئیسلامى داوا لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەکات لایەنە سیاسییەکان کۆبکاتەوە
نوچەنێت:
خەلیل ئیبراهیم، گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە رووداو رایگەیاند، پەیامەکەى سەرۆکی هەرێمی کوردستان گرنگ و لە کاتى خۆیدا بوو، هەرچەند ئاشتەوایی و یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان ئەرکی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، بەڵام ئەو پەیامە جێگەی دەستخۆشییە و گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن بابەتێکی یەکجار گرنگ و دەستپێکی چارەسەری هەموو کێشەکانە.
خەلیل ئیبراهیم، داواى بە خۆداچوونەوە لە پارتى و یەکێتى دەکات و دەڵێت، هەردوو حیزبی سەرەکی دان بەوەدا بنێن کە لە بەرامبەر ماف و نادادی و پرسی گەنجان و ژیانی کۆمەڵایەتی و مووچە و هەژاری کەمتەرخەم بوون.
دەربارى کێشەکانى ناوخۆى هەرێمى کوردستان گووتیشى، ئێستا لە نێو کۆمەڵگەى کوردیدا متمانە و هیوا نەماوە، سەرباری ئەو دەردانەش، ناکۆکی و هێرشکردنەسەر یەکتر لەلایەن ئەو دوو حیزبە هەیە، لەکاتێکدا دەوروبەرمان هەمووی ناحەزن و عێراق و کوردستان خۆیان کێشەی یەکجار زۆریان تێدایە.
خەلیل ئیبراهیم ئاماژە بەوەدەکات، دەبێ ستراتیجییەکی نەتەوەیی روون هەبێت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو ستراتیجییەتە دابڕێژێت؛ بەڕێزیان سەردانێکی حیزبەکان بکات و بەرنامەکەی بخاتەکار و دوای ئەوە کۆبوونەوەیەکی گشتی بۆ هەموو لایەنەکان رێکبخات.
وتەبێژى ئیسلامى ئەوەش گووت، ئێمە وەک ئۆپۆزیسیۆن هەمیشە ئامادەین و هەر بەرنامەیەکی نیشتیمانی و نەتەوەیی کە لەبەرژەوەندی خەڵکدابێت، پێش هەموو لایەنێک پشتیوانی لێدەکەین.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment