ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان دانپێنانى تیرۆریستێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان دانپێنانى تیرۆریستێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌شداربووه‌ له‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ى شه‌وى 28ى نیسان له‌ مووسڵ.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دووى ئایارى 2022 ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان دانپێنانێكى ڤیدیۆیى بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ كه‌سێكه‌ بە ناوی شه‌وكه‌ت عه‌بدوڵا له‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ى شه‌وى 28 ى نیسانى رابردوو له‌ مووسڵ به‌شدار بووه‌. ئه‌و كه‌سه‌ له‌ مووسڵ په‌یوه‌ندى به‌ به‌رپرسێكى رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه‌ هه‌بووه‌، ئۆتۆمبیلى بۆ دابین كردووه‌ تا له‌ كرده‌وه‌ تیرۆریسته‌كه‌ به‌كارى بهێنێ. ئه‌و كرده‌ تیرۆریستییه‌یش له‌ گه‌ڕه‌كى رۆشنبیرى شارى مووسڵ ئه‌نجام درا كه‌ بووه‌ هۆى برینداربوونى دوو كه‌س.

جیا له‌  تۆماره‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان  راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

ده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی شه‌وی 28ی نیسانی 2022ی شاری موسڵیان ده‌ستگیركرد.

له‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌پێناو ئارامی و ئاسایشدا، هێزه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌ رێكه‌وتی 30ی نیسانی 2022 له‌ سنووری پارێزگای دهۆك، توانییان یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆشنبیرانی شاری مووسڵ به‌ناوی "شه‌وكه‌ت عه‌بدوڵڵا ساڵح" ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ بووه‌ هۆی برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی.

له‌ ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار (شه‌وكه‌ت عه‌بدوڵڵا ساڵح) ده‌ركه‌وت ناوبراو له‌ڕێگه‌ی ئه‌میرێكی رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌ناوی (محه‌مه‌د زوهێر) ناسراو به‌ (ئه‌بو جاسم) راسپێردراوه‌ بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتوو له‌ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی شاری مووسڵ.

 

تاوانبارەکە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین