قەڵغانی بالیستی توركیا زۆرترین پارێزگاری لە سوپای ئۆكراینا دەكات
نوچەنێت:
كۆمپانیای (نۆرۆڵ تەكنەلۆژی) توركیا بۆ پیشەسازی بەرگری لە (2008)وە كار لەسەر پەرەپێدانی سیرامیكی بالستی دەكات بۆ پارێزگاری پێویست بۆ هێزە ئەمنییەكان.
سێ كۆمپانیا لە ئەنقەرە سیستەمی قەڵغانی بالستیان بەگوێرەی توانای ناوخۆی بەرهەمدەهێنا و بۆ هێزەكانی ئاسایشی توركیا دابینیان دەكرد، دواتر پەرەیان بە كارەكانیان داو هەندێكی رەوانەی دەرەوە دەکرد.
سەرجەم ئەو جۆرە پێداویستیە سەربازیانە، سوپای توركیا و پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتییەکانى ئاسایش بەكاریدەهێنن، چونكە ئەو جۆرە قەڵغانە لەكاتی هەبوونی مەترسی بەكارهێنانی دەبێتە مایەی پارێزگاری لە هەڕەشەكان.
ئەو كۆمپانیایەى بەرهەمەكانی بۆ سوپا و هێزەكانی ئاسایشی چەند وڵاتێك ئامادە دەكات، یەكەم وڵات كە ئەو قەڵغانانەی بەكاردەهێنا، بەتایبەت دواى ئەوەى هێرشکرایە سەرى لەگەڵ رووسیا، ئۆكراینایە.
لە ماوەی رابردوو ئەو كۆپانیایە بەرهەمەكانی بۆ زۆربەی وڵاتی دۆستی توركیا رەوانە كردووە، هەندێك لەو وڵاتانەش ئەندامی ناتۆن، كە قەڵغانی سینگ (گولەنەبڕ) و كڵاو و چەندین بەرهەمی خۆپارێزی تریان كڕی، هەر لەماوەی پێشووش بڕی هەناردەکاریان ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند.
كۆمپانیای نۆرۆڵ تاكە كۆمپانیایە بەرهەمانی لە توركیا سیرامیكی بالیستی بە ئاستێكی بەرز بەكار بهێنێت، بەهۆیەوە توركیا بۆتە ناوێكی دیار لەو ژمارە كەمەی وڵاتان لە بواری پێشەسازی دروستكردنی قەڵغان کار دەکەن، كە لە رێگەی سیرامیك كەربید و كەربید سیلیسیۆم و ئۆكسید ئەلەمنیۆم قەڵغان دروست دەكات، ئەوەش وایكردووە بەرهەمەکانیان بەباشترین شێوە هێزە ئەمنییەكان بپارێزێت..
بەرپرسانی ئەو كۆمپانیایە باس لەوە دەكەن، "بەهۆی بەكارهێنانی ئەو مادە و شێوازانەی دروستكردن سووكترین قەڵغانی بالستی لە جیهان بەرهەم دەهێنن."
لەسەرەتای ئەمساڵ كۆمپانیاكە رایگەیاند، "نموونەی سەرەتایی قەڵغانی مۆدكۆركە بۆ ئەو ناوچانەی هێزی سەربازی لێ بڵاو دەبێتەوە تەواو بووە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment