ئەمڕۆ فرانسیس پاپا دەگاتە نەجەف کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ پاپا فرانسیس سەردانى نەجەف دەکات و وا بڕیارە چاوى بە گەورە مەرجەعى شیعەکان ئایەتوڵڵا عەلى سیستانى بکەوێت.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە دواى چەندین مانگ چاوەڕانى و ئامادەکارى زۆر، هەروەها سەرەڕاى مەترسییەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا و ئەمنى عێراق دوێنى پاپا فرانسیس گەیشتە بەغدا، کە لەلایەن سەرۆک کۆمارى عێراق پێشوازى لێکرا، دواتر سەردانى کڵێساى سەیدە نەجاتى کرد.

ئەمڕۆش لە دواى سەردانیکردنى نەجەف و بینیى عەلى سیستانى، سەردانى پارێزگاى زیقار دەکات، وا بڕیارە دواتریش سەردانى هەرێمى کوردستان بکات و لەلایەن نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازیى لێدەکرێت.

بەپێى ئەو بەرنامەیەى ڕاگەیاندراوە، بە ئامادەبوونى پاپا فرانسیس لە یاریگاى فرانسۆ هەریری و ژماریەکى زۆرى کریستیان و مەسحییەکانى هەرێمى کورستان رێوڕەسمى نوێژخوێندن ئەنجام بدرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین