ئۆكراينا بە فڕۆكەى توركيا كۆگاكانى نەوتى رووسيا بۆردوومان دەكات شیکاری

نوچەنێت:

ماڵپەڕى (ميدل ئيست ئاى) بڵاويكردەوە، دووشەممەى رابردوو سوپاى ئۆكراينا بە فڕۆكەى بەيرەكدارى توركى دوو كۆگاى نەوتى لەناو خاكى رووسيا بۆردوومان كردووە، كاريگەرى لەسەر ئەوە هەبوو، كە شەڕەكە بچێتە هێڵەكانى پێشەوە، لەلايەكى تريشەوە بۆتە شەرمەزارى بۆ بەرگرى ئاسمانى رووسيا.

بەگوێرەى سەرچاوەيەكى ئاگادار، فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيا لە هێرشكردنە سەر شارۆچكەى بريانسك بەدوورى (370) كيلۆمەتر دوور لە باشوورى مۆسكۆ بەكار هاتووە.

پێشتريش رووسەكان پێيانوابوو ئۆكراينا لە پشت هێرشى سەرەتاى ئەو مانگەوە بوو بۆ سەر كۆگاى سووتەمەنى بيلگورود، بەڵام ئەو هێرشەى ئەم دواييە كاريگەرى زياترى هەبوو، چونكە رادارى بەرگرى ئاسمانى رووسيا بە قووڵايى (150) كيلۆمەتر لەناو خاكى وڵاتەكەى، فڕۆكەكى بێفڕۆكەوانى توركى ئاشكرا نەكردووە.

 دەزگا راگەياندنە فەرمييەكانى رووسيا بڵاويان كردەوە، كۆگاى نەوتى بريانسك كۆگايەكى مەدەنييە، دەيان هەزار تۆن سوومەتەنى تێدايە، كۆگاى دووەم كۆگايەكى سەربازيى بووە، پێنج هەزار تۆن سووتەمەنى تێدايە، بە بنكەيەكى سەرەكى هاوكارى لۆجستى بۆ هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا دادەندرا.

ستيگن ميتزر، پسپۆڕ لە بوار چەك رايگەياند، "بەكارهێنانى فڕۆكەى بەيرەكدار لەو هێرشە كارێكى گونجاوە، لەگەڵ ئەوەى ئۆكراينییەكان ئێستا گرتەكان كەمتر بڵاودەكەنەوە، بەڵام هۆكارەكەشى ئەوەيە رووسيا بەردەوام ئەو بنكەيەى كە فڕۆكەى بەيرەكدارى تێدايە بۆردوومانى دەكات، چونكە ئەگەر وێنەكان بڵاوبكرێنەوە ئەوە رووسيا بۆ تێكشاندنى ئەو فڕۆكانە هێرشى زياتر دەكات."

راپۆڕتەكانى رووسيا ئاماژە بەوە دەكەن، لەدواى بۆردوومانكردنى كۆگاى سووتەمەنى لە بريانس، مۆسكۆ فڕۆكەيەكى بێفڕۆكەوانى توركى خستەخوارەوە، كە گومان دەكرێت لە كاتى گەڕانەوەى بووبێت بۆ بنكەى تايبەتى خۆى.

لەبەشێكى ترى قسەكانى ميتزر ئاماژەى بەوە كرد، "ئەو هێرشانە لە قووڵايى ئاسمانى رووسيا بووە، كە دەكرێت بە هێرشەكانى شەڕى دووەمى جيهان هێرشەكانى قووڵايى خاكى دوژمن بەراورد بكرێت."

ئەو پسپۆڕە پێيوايە، "ئەگەر ئۆكراينا فڕۆكەيەكى بەيرەكداريش لەدەست بدات، وەك ئەو هێرشەى ئێستا بەڵام ئەوە هەوڵێكى شايستەيە، چونكە لەڕووى ورەى سەربازييەوە زۆر گرنگە."

سەرچاوەيەكى ئاگادار رايگەياند، "هێرشەكانى فڕۆكەى بەيرەكدار رۆڵى گەورەى هەبوو لەتێكشكداندنى مووشەكە ئاڕاستەكراوەكانى موسكفا كە لە كەشتى دەرياى ڕەش لە ناوەراستى ئەو مانگە ئاڕاستەى ئۆكراينا دەكرا."

پێشتر مووشەكى نبتونى ئۆكرايناى دژە كەشتى هەندێك كێشەى ئاڕاستەكردنى هەبوو، بەڵام ئەگەر هەيە فڕۆكەى بەيرەكدار كێشەى ئاڕاستەكردنى مووشەكى دژە كەشتييەكانى چارەسەر كردبێت.

كان كاساب ئۆغلۆ، بەڕێوەبەر لە ناوەندى لێكۆڵينەوەى (EDAM) لە ئيستەنبۆڵ رايگەياند، "هەرچەندە ئێمە زانيارى تەواومان لەبەردەست نييە بۆ هەڵسەنگاندنى ئەو سەكۆيە و جۆرى ئەو مووشەكانەى ديارييان دەكەين، بەڵام بۆردوومانى ئۆكراينا لە قووڵايى خاكى رووسيا لەڕووى سەربازييەوە بايەخى گەورەى هەيە."

لەبەشێكى ترى قسەكانى گوتى، "ئێمە پێشتر ئەو بۆچوونەمان لە بۆردوومانى بيلگورود هەبوو، بەڵام ئەو رووداوەى ئێستا ئەگەر ئۆكراينا پشتڕاستى بكاتەوە كاريگەرى لە ئەگەرى هەر هێرشێكى ترى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا زۆر زياتر دەبێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین