ئايا ئۆپراسيۆنەكانى توركيا بارەگانى پەكەكە لە قەنديل دەگرێتەوە؟ شیکاری

نوچەنێت:

لە چەند رۆژى رابردوو توركيا ئۆپراسيۆنى (چڕنووک-قووفڵ) دژ بە هێزەكانى پارتى كرێكارانى كوردستان پەكەكە لە ناوچەى مەتينا و زاب و ئاڤاشين لە سنوورەكانى هەرێمى كوردستان دەست پێكرد، سەبارەت بە زيانە گيانييەكانى توركيا وەزارەتى بەرگرى ئەو وڵاتە رايگەياند، "لەو شەڕەدا سێ سەربازمان كوژراوە."

دەزگا راگەياندنەكانى توركيا بڵاويان كردەوە، ئەو ئۆپراسيۆنەى توركيا پشت بە چوار خاڵى سەرەكى دەبەستێت، ئەگەر هەيە كاتێكى زياتر لەوەى چاوەڕوان دەكرێت بخايەنێت، ئامانجيش دەستپێكردنى لە وەرزى بەهار لەو ناوچانە رێگە نەدرێت گەريلاكانى پەكەكە دەستيان بگاتە ئەشكەوت و شوێنە سەختەكان، كە دەبنە مايەى سەقامگيرى رێگەى قەنديل.

لە كۆتاييش كۆنتڕۆڵى ئەو ناوچە دەكەن و بنكەى كاتى تێدا دادەمەزرێنن، بەوەش رێگرى لە دووبارە خۆ رێكخستنەوەى پەكەكە لەو ناوچانە دەکەن، رووبەڕووى ئەو ئۆپراسيۆنە (60 بۆ 70) كيلۆمەترە بۆ ناوخاكى عێراق.

ئامانجى ئەو ئۆپراسيۆنە سەربازييەى توركيا، كۆتاييهێنانە بەو هاوكارييە لۆجستيانەى دەگاتە پەکەکە و دوورخستنەوەيانە لەو ناوچانە.

متە سوهتا ئۆغلۆ، پسپۆڕى سەربازى تورك رايگەياند، "ئەو ئۆپراسيۆنە نوێيەى توركيا سنوورەكان بەڕووى چەند لايەنێكى عێراقى دادەخات، ئەو ئۆپراسيۆنەش دواى ئەوە دەستى پێكرد كە پەكەكە خۆى لەو ناوچانە رێكدەخستەوە، هەرچەندە توركيا هەندەك بەرەوپێشچووە، دەستى بەسەر ناوچەى زاب و رێگەى خێراداگرتووە، ئەوەش وادەكات هێرشى سوپاى توركيا بۆ سەر قەندين ئاسانتر بێت." 

لەبەشێكى ترى قسەكانى روونيكردەوە، "ئۆپراسيۆنى چاوەڕوانكراوى بۆ سەر قەنديل، وادەكات توركيا دەستى بە بەرپرسانى پەكەكە بگات و دەستگيريان بكات، لەگەڵ ئەوەش ژمارەيەكى زۆرى چەكدارييان بكوژێت."

ئەو پسپۆڕە توركە ئەوەشى ئاشكرا كرد، "بەردەوامى ئۆپراسيۆنە سەربازييەكان بەشێوەيەكى لە ناوچەكانى ترى عێراق لە مانگى هاوين، دەبێتە هۆكارى كۆتاييهنانى دەسەڵاتى پەكەكە بەسەر هێڵى عێراق ــ سوريا و دروستكردنى ناوچەيەكى ئارام بە درێژايى سنوورى سووريا لەگەڵ عێراق."

لەهاوينى داهاتوو توركيا ئامادەيە دژ بەهێزە كوردييەكانى سوورياش ئۆپراسيۆنەكانى دەست پێ بكات، ئامانجى توركياش لەو ئۆپراسيۆنە كۆتاييهێنانى سەربازى و سياسيى هێزەكانى رۆژئاواىى كوردستانە.

هەر سەبارەت بە ئامانجى ئەو ئۆپراسيۆنەى ئێستاى توركيا رۆژنامەى سەباحى توركى بڵاويكردەوە، توركيا دەيەوێت ناوچەيەكى ئارام لە گارە و قەنديل دروست بكات، بەگوێرەى زانيارييەكانيش نزيكەى سێ هەزار گەريلاى پەكەكە لەو ناوچانە هەن.

دەربارەى داهاتووى هێزەكانى توركياش لەو ناوچەى ئۆپراسيۆنەكانى تێدا ئەنجام داوە، بەگوێرەى رۆژنامەكە توركيا لەو ناوچانە ناكشێتەوە چونكە هەنگاوى دواترى بەرەو قەنديلە، بۆ ئەوەش چەند ناوەندێكى كاتى بۆ چاودێركردنى سنوورەكانى لەگەڵ هەرێمى كوردستان دروستكردووە، ئەوەش بۆ ئەو رێگە و دۆڵانەيە كە پەكەكە بەشێوەيەكى كاتى وەك بنەكەى خۆيان بەكلرى دەهێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین