زۆربه‌ى كڕیاره‌كانى نه‌وتى عێراقى چینى و هندیین کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

كۆمپانیاى به‌بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق"سۆمۆ" ئاشكراى كرد، زۆربه‌ى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى له‌ مانگى ئادارى رابردوو نه‌وتى عێراقییان كڕیوه‌، چینى و هیندیین و ده‌شڵێ، “له‌ كۆى 34 كۆمپانیاى كڕیار 16یان هى ئه‌م دوو وڵاتن”.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ى نیسانى 2022 کۆمپانیای سۆمۆ ئامارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ مانگى ئادارى رابردوو 34 كۆمپانیاى نه‌وت له‌ جیهان نه‌وتى عێراقیان كڕیوه‌، له‌ ئاماره‌كانیش ده‌ركه‌وتووه‌ نزیكه‌ى نیوه‌ى ئه‌م كۆمپانیایانه‌ چینى و هیندیین.

له‌ ئاماره‌كه‌ى سۆمۆ هاتووه‌، هه‌شت كۆمپانیاى چینى كڕیارى نه‌وتى عێراق بوون، كۆمپانیا هیندییه‌كانیش به‌ هه‌مان ژمارە. 

دواى ئه‌وان ئه‌م كۆمپانیایانه‌ كڕیارى نه‌وت بوون:
كۆریاى باشوور : چوار كۆمپانیا
یۆنان: دوو كۆمپانیا
ئه‌مریكا: دوو كۆمپانیا
رووسیا: دوو كۆمپانیا

هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئیسپانیا، به‌ریتانیا، توركیا، هۆڵه‌ندا- به‌ریتانیا، ئیتاڵیا- كوێت، مالیزیا، ژاپۆن، به‌ یه‌ك كۆمپانیا بۆ هه‌ر یه‌كێكیان كڕیارى نه‌وتى عێراقن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین