سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پەیامێک بەبۆنەی یادی 48 ساڵەی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە چال و هەشتەمین ساڵیادى بۆردوومانکردنى قەدزێ لە پەیامێکدا دەڵێت، بەڕێز و شکۆوە یادى شەهیدان دەکەینەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (24/نیسان/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "به‌ ڕێز و شكۆوه‌ یادى شه‌هیدانى زانكۆى سلێمانى و هاووڵاتییانى خۆشه‌ویستى قه‌ڵادزێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌ ٤٨ ساڵ وه‌ک ئه‌مڕۆ، ١٩٧٤/٤/٢٤ له‌ بۆمبارانێكى دڕندانه‌ى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌کانی ڕژێمى ئه‌وساى عیراقدا شه‌هید بوون."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لەبەشێکى ترى تویتەکەیدا لەسەر بۆردوومانکردنى قەڵادزێ لەلایەن ڕژێمى پێشووى بەعس و شەهیدکردنى سەدان هاووڵاتى کورت نووسیویەتى، " سڵاو و دروود له‌ گیانى پاكیان، یادیان هه‌میشه‌ به‌ خێر."

جێگەى ئاماژەپێدانە، لەڕۆژی 24 ی نیسانی ساڵی 1974 دا، شاری قەڵادزێ لەلایەن رژێمی بەعسەوە بۆردمانکرا و لەئەنجامدا 123 هاووڵاتی سڤیل و فەرمانبەر و خوێندکار و مامۆستاى زانکۆی سلێمانی (زانکۆی دایك)، کە ئەو کات لە قەڵادزێ بوو، شەھیدبوون و زیاتر لە 400 هاووڵاتی دیکەش برینداربوون

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین