ئومێد خۆشناو: رێوشوێنی پێویست بۆ رووبەرووبوونەوەی وشکەساڵی دەگیرێتەبەر کوردستانی

نوچەنێت

پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: دڵخۆشین بە پێی ئەو سستمەی کە دانراوە موچەی خانەنشینی مەدەنی دابەش دەکرێت، هەروەها ئاماژەی بە-بەردەوامی وشکەساڵیدا لەم ساڵ و گوتی: ئەمساڵ وشکە ساڵییەکی سەخت دەبێت و رێوشوێنی پێویست بۆ ئەم مەبەستە گیراوەتە بەر.

ئەمڕۆ شەممە(23/نیسان/2022 ) ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە کاتی سەردانیکردنی ئەو بانکانەی کە موچەی خانەنشینی دابەش دەکەن، گوتی: به‌ ئامانجی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بانکه‌کان و چۆنێتی دابه‌شکردنی موچه‌ی خانه‌نشینان که‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوه‌وه‌ ده‌ستیپێکردووه‌ به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌مان دانانه‌وه‌، که‌ سه‌ردانی چه‌ند بانکێک بکه‌ین، دڵخۆشین به‌پێی ئه‌و سیستمی و میکانیزمه‌ی دانراوه‌ موچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی دابه‌ش ده‌کرێت.

له‌باره‌ی ئه‌گه‌ره‌کانی وشکه‌ساڵی  له‌مساڵدا، پارێزگاری هه‌ولێردەڵێت: بۆ ئه‌مساڵ هیچ هێمایه‌کی باش نابینین و به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان به‌ ئەزمونی ساڵانی رابردوو -و تێگه‌یشتنی زانستی، ئه‌مساڵیش له‌ هه‌ولێر وشکه‌ ساڵی ده‌بێت و ساڵێکی سه‌خت ده‌بێت.

ئومێد خۆشناو جەختی لەوەکردەوە: ئێمه‌ ئاماده‌کاریمان کردوه‌ و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆک وه‌زیران وه‌رگیراوه‌ بۆ خه‌رکردنی حه‌وت ملیار دینار بۆ لێدانی ژماره‌یه‌ک بیری دیکه‌ و گوژمه‌ی دیکه‌شمان بۆ ته‌رخانده‌کرێت بۆ گرفتی ته‌کنیکی بیره‌کان و بڕیاری راسته‌وخۆ ده‌درێت له‌وباره‌یه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه رێوشوینە بۆ ده‌ربازبون له‌مساڵه‌ و بۆ ساڵانی داهاتوو پلانی درێژخایان هه‌یه‌ وه‌ک دروستکردنی به‌نداو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین