گوته‌بیژى حكومه‌تى هه‌رێم: بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى نیسان چاوه‌ڕوانى راپۆرتى دارایین کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

جوتیار عادل گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند، بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نیسان چاوه‌ڕوانى دوایین راپۆرتى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بزانن كه‌ى ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ بكه‌ن.

جوتیار عادل ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى نیسانى 2022 له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نیسان، چاوه‌ڕوانى دوایین راپۆرتى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى به‌ر له‌ جه‌ژن یان دواى جه‌ژنى رەمەزان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ ده‌كرێت، گوته‌بێژى حكومه‌ت هیچ به‌ڵێنێك نادات و ته‌نیا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى بڕیار ده‌ده‌ن.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌ كرد، گفتوگۆى شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن له‌باره‌ى نه‌وت و داراییه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین