سلێمانى .... کەسێک بە تۆمەتى زیندانیکردنى ژنەکەى لە هوتێل دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

بە تۆمەتى بە ئازاردان و زیندانیکردنی هاوسەری پێشووى، بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەبارێکى ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/نیسان/2022) پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد کە توندوتیژی بەرامبەر هاوسەری پێشووتری بەکارهێنابوو، پاشان زیندانیشی کردبوو.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى سلێمانى، دواى ئەوەى زانیارى دەگاتە دەستى هێزەکانى پۆلیس کەوا، "لە یەكێك لە هۆتێلەكانی شاری سلێمانی ژنێك زیندانیکراوەو رێگەی هاتنە دەرەوەی لێگیراوە، مەفرەزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە ژنەكە بدۆزرێتەوە كە لە ژوری هۆتێلێكدا لەلایەن هاوسەری پێشوتریەوە بەندكراوەو ئازار دراوە."

ئەوەش هاتووە، "توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت، لەئێستادا تۆمەتبار (ع ، م ، ه) لەدایكبووی 1992 بەناسنامە عەرەب بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین