هاتووچۆى سلێمانى دەستیگرت بەسەر پێنج ئۆتۆمبێل دا کوردستانی

نوچەنێت:

بەهۆى ئەنجامدانى پێشبڕکێ و دروستکردنى مەترسى لەسەر شەقامەکان، بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى سلێمانى دەست بەسەر پێنج ئۆتۆمبێل دەگرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/نیسان/2022) بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى سلێمانى ڕایگەیاند، "درەنگانی شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارکرا و زانیاری پێدرا بە بوونی چەند ئۆتۆمبێلێکی سەرپێچیکار کە لەسەر شەقامی تاسڵوجە پێشبڕکێ دەکەن و مەترسی هاتووچۆییان دروست کردووە."

هاتووچۆى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، "دەستبەجێ ئەفسەری ئێشکگر و کارمەندانی هاتووچۆی قەزای ناوەند بە هەماهەنگی لەگەڵ مەفرەزەی ئاسایشی تاسڵوجە توانرا دەست بگیرێت بەسەر (5) پێنج لەو ئۆتۆمبێلانە ڕەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی کران."

بەڕێوەبەرایەتیى هاتووى سلێمانى باسى لەوەشکردووە، شوفێرى ئەو ئۆتۆمبێلانە، "ڕووبەڕووی یاسا دەکرێن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین