لە شەنگال شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزێکی عێراقی و پەکەکە رویدا کوردستانی

نوچەنێت

جارێکی دیکه‌ شه‌ڕ و پێکدادانی سه‌ربازی، له‌سنوری قه‌زای شه‌نگال له‌نێوان یەبەشە و سه‌ربازانی فه‌وجێکی عێراق رویدا.‌

ئەمشە چوارشەممە( 20/نیسان/2022) له‌گوندی سه‌کینیه‌ی سه‌ری ناحیه‌ی گرعوزێری قه‌زای شه‌نگال، شه‌ڕ و پێکدادان له‌نێوان فه‌وجێکی سوپای عێراق و یه‌کینه‌کانی یەبەشە کە لقێکی پەکەکەن رویدا.

بە پێی زانیارییەکان، شه‌ڕه‌که‌ زیاتر له‌ کاتژمێرێکی خایاندووە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنه‌که‌وتووەته‌وه‌ ته‌نها زیانی زۆری ماددی به‌ر شوێنی شه‌ڕه‌که‌ که‌وتووه.‌ له‌ئێستادا شه‌ڕه‌که‌ی ناحیه‌ی گرعوزێر وه‌ستاوه‌ و هێزێکی زۆری عێراقی له‌ناوچه‌که‌ بڵاوه‌یان پێکراوه‌، به‌ڵام بارودۆخه‌که‌ ناسه‌قامگیره‌ و مه‌ترسی هه‌یه‌ سوپای عێراق هێرشبکاته‌ سه‌ر یه‌کینه‌کانی یه‌به‌شه‌.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین