هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بەڕێوەدەبەن کوردستانی

نوچەنێت

بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش بەڕێوە بچێت و سەرچاوەیەکی سەربازی دەڵێت: ئەمەی بەڕێوە دەچێت قۆناغی دووەمی ئۆپەڕاسیۆنی ھاوبەشە.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 20/نیسان/2022)سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند “دوای وەستانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا، بڕیارە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا قۆناغی دووەمی بەڕێوەبردنی ئۆپەڕاسیۆنی ھاوبەش جێبەجێ بکرێت و تێیدا ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق پێکەوە ئۆپەڕاسیۆن دژی چەکدارانی داعش بەڕێوە دەبەن، چونکە ئەوەی سەرەتای ئەمساڵ بەڕێوە چوو، قۆناغی یەکەمی ئۆپەڕاسیۆنی ھاوبەش بوو لە نێوان پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکاندا”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد"لە سەرەتای دەرکەوتنی داعشەوە تا ئێستا داعش ھێشتا لە زۆر دەڤەری عێراق ماوە و بێدەنگی داعش لە ھەندێ کاتدا بە مانای کۆتایی داعش نایەت، لەبەر ئەوەش پێویستە بەردەوامی بە ئۆپەراسیۆنەکان بدرێت، بەتایبەتی لە ھەندێ ناوچەی عێراق و ناوچە کوردستانییەکان کە داعش تێیاندا دەستی بە جوڵە کردووە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین