توركيا بەردەوامە لە هەوڵەكانى بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل وەرگێڕان

نوچەنێت:

لە ماوەى رابردوو توركيا دەستى بە هەوڵەكانى كردووە بۆ ئەوەى ئيسرائيل بگێڕێتەوە نێو بازنەى خۆى، چونكە زياتر لە (10) ساڵە ئەنقەرە بە سەرۆكايەتى ئەردۆغان زۆرترين رەخنەى لە تەلئەبيب گرتووە، رەخنەكانيش گەيشتە ئاستێكى مەترسيدار.

لەسەر ئاستى پراكتيكيش توركيا هەندێك رێكارى گرتەبەر بەرپرسانى ئيسرائيلى توڕەكرد، لەوانە پاڵپشتى و پێشوازى و داڵدەدانى هەندێك بەرپرسى حەماس دا، ئەوە هەنگاوە ئيسرائيلى بەتەواوى لە توركيا تووڕەكرد، بەڵام لە دوو ساڵى رابردوو ئەردۆغان بەشێوەيەكى بەرچاو ئاستى گوتارەكانى بەرانبەر تەلئەبيب گۆڕى، ئەوەش بەو هيواى لە داهاتوو پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئەو وڵاتە ئاسايي بكاتەوە.

لە مانگى رابردوو ئيسحاق هێرزۆغ، سەرۆكى ئيسرائيل سەردانى توركياى كرد، ئەردۆغان ئەو سەردانەى بە سەردانێكى مێژوويى ناوبرد و بە خاڵى گۆڕانكارى پەيوەندى نێوان هەردوو وڵاتى وەسف كرد.

هەر لەو هەفتەيە توركيا هەنگاوێكى ترى هاوێشت، بەڕێوەبەرايەتى پەيوەندييەكانى سەر بەسەرۆكايەتى ئەو وڵاتە حەوت رۆژنامەنووسى ئيسرائيلى بانگێشت كرد، من يەكێك بووم لەو بانگێشتكراوانە، لەو سەردانەمان زنجيرەيەك ديدارمان لەگەڵ بەرپرسانى توركيا ئەنجام دا، سەردانى چەندين شوێنى ميلليمان كرد، زۆر بايەخ بە مزگەوت و پەرستگا مێژووييەكانى جوو دەدرا، بەرپرسانى توركيا جەختيان لەسەر دەكردەوە، كە توركيا شوێنى لێبوردەيى و پێكەوەژيانى ئايينەكانە.

هەر لەو سەردانە گەشتێكمان بۆ گەرووى بۆسفۆڕ كرد، فەخرەدين ئاڵتون بەرێوەبەرى پەيوەندييەكانى سەرۆكايەتى و يەكێكە لە راوێژكارە نزيكەكانى ئەردۆغان رۆژانە سەردانى دەكردين، ئاڵتون ئەندامى ئەنجومەنى ئاسايشى نەوەتەوەيى توركياشە، يەكەم پسپۆڕى پەيوەندييەكانە ببێتە ئەندامى ئەنجومەنى ئاسايشى نەتەوەيى.

لەو گەشتە رۆژنامەوانييە رۆژى چوارشەممەى رابردوو چاومان بە مەولوود چاوشئۆغلۆ كەوت، لەو قۆناغە توركيا زۆر بە چڕى كار لەسەر ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان دەكات، ئەردۆغان هەوڵدەدات لە رێگەى بانگێشتى نەفتالى بنێت، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل بۆ توركيا خەڵاتى گەورە بهێنێت و پەيوەندييە ديپلۆماسييەكانى ئەنقەرە و تەلئەبيب بە تەواوى بەهێز بكاتەوە.

پەيوەندييەكانى توركيا و ئيسرائيل

دواى چەندين ساڵ لە هەڵكشان و داكشانى پەيوەندى نێوان ئەو دوو وڵاتە، لەگەڵ دەستپێكردنى پرۆسەى ئاشتى مەدريد بۆ ئاشتى فەڵەستين و ئيسرائيل، پەيوەندى نێوان توركيا و ئيسرائيل لە (1992) چووە قۆناغێكى نوێ، هەردوو وڵات باڵيۆزيان كردەوە، پەيوەندى بازرگانى و گەشتيارى نێوانيان گەشەى كرد، لە (1994) رێككەوتنى ئەمنى فراوانيان واژۆكرد.

كاردانەوەى ئێران و پاڵپشتى  سووريا بۆ پەكەكە، ئەنقەرەى نيگەران كرد، پەيوەندى ستراتيژيش لەگەڵ ئيسرائيل بەتايبەت لەگەڵ دەزگاى عەلمانى و سوپا بەجۆرێك جێگركرابوو، مايەى پاشگەزبوونەوە نەبوو.

لە (1997) سەرۆك ئەركانى سوپاى توركيا سەردانى ئيسرائيلى كرد، دواى ئەو سەردانە،  پەيوەندى سەربازييان بەهێزتر بوو، كەشتى سەربازى توركيا لە بەندەرى حەيفا لەو ساڵە جێگيركرا، دەستيان

بە مەشقى هاوبەشى دەريايى كرد، فڕۆكەوانانى ئيسرائيل لە توركيا راهێنيان دەكرد، ئەگەر هەبوو ئيسرائيل توركيا چاودێرى سووريا و ئێران و عێراق بگرێتە بنكەيەك بكاتەوە.

لە (2002) ئاكپارتى بەسەرۆكايەتى رەجەب تەيب ئەردۆغان دەسەڵاتى گرتە دەست، لەگەڵ هاتنى بۆ سەر دەسەڵات پێداچوونەوەى بە سياسەتى دەرەوەى توركيا كرد، توركياى لە هەڕەشە كلاسييەكانى بەرانبەر سووريا دوورخستەوە، ئەوەش بووە پاڵنەرێك بۆ ئەوەى ئيسرائيل و توركيا پەيوەندى ئەرێنى لەگەڵ دراوسێكانى تر دامەزرێنن. 

لەكاتى راپەڕينەكانى دووەم، ئەردۆغان ديدارى بەرپرسانى باڵاى ئيسرائيلى رەتكردەوە، بەڵام هەوڵيدا رۆڵى نێوەندگيرى نهێنى لە نێوان ئيسرائيل و سووريا بكات، هەروەها بەردەواميش بوو لە كڕينى چەك لە ئيسرائيل، لە نێوان ساڵانى (2000 تا 2010) جگە هندستان توركيا زۆرترين چەكى لە ئيسرائيل كڕى. 

لە كۆتايى ساڵى (2008) دوو رۆژ دواى كۆبوونەوەى ئەردۆغان و ئيهود ئۆڵمەرت، سەرۆك وەزيرانى ئەو كاتەى ئيسرائيل لە ئەنقەرە، سوپاى ئيسرائيل هێرشى كردە سەر حەماس لە كەرتى غەززە.

ئەو هێرشە و نزيكى كۆبوونەوەكە زيانگەياندن بوو بە ئەردۆغان، چونكە ترسى ئەوەى هەبوو زيان بە پەيوەندييەكانى لەگەڵ جيهانى عەرەبى بگەينێت.

بەهۆى هێرشەكانى ئيسرائيل بۆ سەر غەززە، ئەردۆغان زۆر بەتوندى هێرشیكردە سەر ئيسرائيل، لە مانگى كانوونى دووەمى (2009) لەگەڵ شيمۆن پێرس رووبەڕووى يەكتربوونەوە، ئەردۆغانى بە پێرس گوت، "ئەگەر باسى كوشتن بێت تۆ زۆرباش دەزانى باسى بكەيت."

لە مانگى ئادارى (2010) هێزە دەرياييەكانى ئيسرائيل هێرشيان كردە سەر بەلەمێكى چالاكوانانى توركيا كە هەوڵى شكاندنى گەمارۆى سەر كەرتى غەززەيان دەدا، لەو هێرشەدا (10) چالاكوانى توركيا كوژران، توركيا باڵيۆزى خۆى بانگهێشتكردەوە و باڵيۆزى ئيسرائيلى دەركرد، پەيوەندييەكانيان تەواو ئاڵۆز بوو.

لە (2013) پەيوەندييەكانى نێوانيان ئاسايى بۆوە، باراك ئۆباما سەرۆكى ئەوكاتەى ئيسرائيل پەيوەنديەكى تەلەفۆنى لە نێوان ئەردۆغان و بنيامين رێكخست، لەو پەيوەندييە ناتەنياهۆ بەزمانێكى بەهێزى ديپلۆماسى داواى لێبوردنى لە توركيا كرد، بەڵام رەخنەكانى توركيا لە گەمارۆى سەر غەززە بەردەوام بووە، ئيسرائيليش هێرشە سەربازييەكانى دژ بە حەماس بەردەوام بوو، بەوەش ناكۆكى هەردوو وڵات وەك خۆى مايەوە.

بەهۆى ترسى هاوبەش لە هەژموونى ئێران لە سووريا و بايەخى توركيا بە گازى سروشتى ئيسرائيل، لە مانگى حوزەيرانى (2016) هەردوولا ناكۆكييەكانى نێوانيان بە فەرمى چارەسەركرد، پەيوەندى ديپلۆماسييەكان دەستپێكردەوە، كاتێكيش دارستانەكانى ئيسرائيل گڕى گرت، توركيا بۆ كوژاندنەوەى بەناردنى هاوكارى دەستپێشخەرى كرد.

بەڵام ئەو ئاشتبوونەوە بەردەوام نەبوو، بەهۆى توندوتيژييەكانى سنوورى غەززە و ئيسرائيل كە دەيان هاووڵاتى فەڵەستنى كورژان، توركيا باڵيۆزى خۆى لە ئيسرائيل كێشایەوە، دووبارە بەرپرسانى توركيا و ئيسرائيل رەخنەيان لە يەكتر گرتەوە، ئەردۆغان ئيسرائيلى بە بكوژى منداڵان وەسفكرد، لەبەرانبەريشدا ناتەنياهۆ ئەردۆغانى بە كوشتنى هاووڵاتيانى كورد وەسفكرد.

لە ماوەى ئاڵۆزييەكانى نێوانيان، پەيوەندييەكانيان بە تەواوى نەپچڕاند، توانيبوويان پارێزگارى لە بازرگانى و چالاكى ديپلۆماسى و كەرتى گەشتيارى بكەن.

لە مانگى ئادارى (2020) فڕۆكەيەكى سەر بە كۆمپانياى (ئيل عال)ى ئيسرائيلى لە (10) ئاڵۆزى بۆ يەكەم جار لە فڕۆكەخانەى توركيا نيشتەوە، راپۆرتەكان ئاماژەيان بەوە كرد، كە توركيا باڵيۆزى خۆى بۆ تەلئەبيب دەگەڕێنێتەوە.

لەو كاتەوە ئەردۆغان خواستى هەبوو پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل بەهێزتر بكاتەوە، لە مانگى تشرينى دووەمى ساڵى رابردوو لەگەڵ سەرۆكى ئيسرائيل بە تەلەفۆن بۆ ئازادكردنى دوو گەشتيارەكە كە بەتۆمەتى سيخوڕى دەستگيركرابوون قسەيان كرد، سەرۆكى توركيا جەختى لەسەر گرنگى پەيوەندى وڵاتەكەى لەگەڵ ئيسرائيل كردەوە، چونكە ئەو پەيوەندييانە كاريگەرى لەسەر سەقامگيرى و ئاسايشى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەبێت.

ئەردۆغان هەوڵ دەدات گفتوگۆیيەكى گشتگير لەنێوان هەردوو وڵات لەسەر پرسى دوولايەنە و ناوچەكە بكات، هەروەها دواى ئازادكردنى ئەو دوو گەشتيارە نەفتالى بنێت، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل سوپاسى ئەردۆغانى كرد، لەكۆتايى مانگى رابردوو ئەردۆغان رايگەياند، "نەفتالى بنێت سەردانى توركيا دەكات، بەڵام نووسينگەى سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل هەواڵەكەى رەتكردەوە، چونكە ئاشكرايە ئەو سەردانە هەنگاوى كۆتايى دەبێت بۆ دەستپێكردنەوەى تەواوى پەيوەندى نێوان هەر  دوو وڵات.

نزيكبوونەوەى وڵاتانى ناوچەكە لە يەكترى

ئەو گۆڕانكارييە گەورەى لە هەڵوێستى توركيا بەرانبەر ئيسرائيل و وڵاتانى ترى ناوچەكە روويدا، پەيوەستە بە گۆڕانكاريەكانى جيهان و ئەو ناوچەيە كە ئەنقەرەى تێدا پەراوێزخرابوو.

لە دواى بەهارى عەرەبى چەند حكومڕانێكى عەرەبى لە هەموو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەسەر كار لادران، ئەردۆغان هەوڵيدا لەو وڵاتانە سيستەمى ئيسلاميى سياسى جێگير بكات و لە ميسر پاڵپشتى ئيخوان و لە تونس پاڵپشتى راپەڕينى ئيسلامى كرد.

بەڵام هێزەكانى نزيك لە رۆژئاوا لە رێگەى دۆستەكانيان ناوچەكە فشارەكانيان زياد كرد، ئەوەش بووە هۆى زيادبوونى گۆشەگيرى ئابوورى توركيا، بۆيە ئەنقەرە بڕيارى دا سياسەتى دەرەوەى بگۆڕێت، پەيوەندييەكانى لەگەڵ يۆنان و يەكێتى ئەوروپا ئاسايى بكاتەوە.

هاى ئيتان كۆهين يانارۆكاك، لێكۆڵەر لە كاروبارى توركيا لە پەيمانگەى قوددس بۆ ستراتيژى و ئاسايش رايگەياند، "سياسەتى دەرەوەى توركيا بە قۆناغى پێداچوونەوە تێدەپەڕێت و دووبارە دادەڕێژرێتەوە، چونكە ئەو سياسەتەى دەرەوەيان لەبرادوو لە دەستى خۆيان نەبوو، چونكە ئيسرائيل تەنيا وڵات نييە، توركيا كار لەسەر ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى دەكات، بەڵكو پێشتر كارى لەسەر ئاساييكردنەوەى پەيوەندى لەگەڵ ميسريش كردووە، كە ركابەرێكى ئايدۆلۆژى و جيۆسياسى سەرەكى توركيايە، كە لە (2013) عەبدولفەتاح سيسى، سەرۆكى ئێستاى ميسر كودەتاى بەسەر محەمەد مورسى كردووە، پەيوەندييەكانيان ئاڵۆزە."

سەرەراى هاوكاريان بۆ لايەنە ناكۆكەكانى ليبيا و ململانێى نێوانيان لەسەر گەڕان بەدواى گازى سروشتى دەرياى ناوەڕاست، ميسر و توركيا دەستيان بە هەوڵەكانيان كردووە بۆ لێكنزيكبوونەوە، لە هەفتەى رابردوو توركيا رايگەياند، "باڵيۆزى خۆيان بۆ قاهيرە دەگێڕنەوە."

هەر لە هەفتەى رابردوو توركيا دۆسيەى دادگاييكردنى (26) تۆمەتبارى سعوودى بەتۆمەتى بەشداربوون لە كوشتنى رۆژنامەنووس جەمال خاشقچى رادەستى ئەو وڵاتە كردەوە، چاوەڕوان دەكرێت لە چەند هەفتەى داهاتوو ئەردۆغان سەردانى رياز بكات.

لە كۆتايى ساڵى رابردوو ئيمارات ئامادەيى خۆى نيشاندا پەيوەندييەكان لەگەڵ توركيا ئاسايى بكاتەوە، كە بە نەيارێكى سەرەكى ناوچەيى دەزانى، ئيمارات پێيوايە پەيوەندى نێوان توركيا و قەتەر كاريگەرى لەسەر رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەبێت، پێشتر ئيمارات هەوڵى رووبەڕووبوونەوەى ئيسلامى سياسى دەدا، ئەوەش لە رێگەى دروستكردنى نمونەيەكى ترى ئيسلاميى ميانڕەو لەسەر شێوازى رۆژئاوايى، ئەو هەوڵانەى ئيمارات بۆ ئەوەيە خۆى بكاتە ناوەندێكى بازرگانى و وەبەرهێنانى جيهانى، لەگەڵ نزيكبوونەوەى رێككەوتنى ئەمەريكا و ئێران لەسەر دۆسيەى ئەتۆمى، محەمەد بن زايد سەردانى توركياى كرد، لە سەرەتاى ئەمساڵيش ئەردۆغان سەردانى ئيماراتى كرد، هەردوولا چەندين رێككەوتنيان لە بوارى بازرگانى و وەز و بانك و وبەرهێنان و تەكنەلۆژيا واژۆكرد.

كۆڕبەندى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و رێکكەوتنەكان

يوسف ئيريم، لێكۆڵەر لە كاروبارى توركيا رايگەياند، "ئەو بەرەو پێشچوونانەى ئەو ناوچەيە خزمەت بە ئاشتەوايى گشتى دەكات، هەوڵەكانى ئيسرائيليش بەرەو ئەو ئاڕاستەيە، توركياش پێيوايە ئەوە دەرفەتێك هاتۆتە پێشەوە دەكرێت پەيوەندييەكانى تێدا ئاسايى بكاتەوە."

بەدرێژايى ماوەى ئاڵۆزييەكان لە (10) ساڵى رابردوو، ئيسرائيل وەك هاوبەشێك پێگەى خۆى بۆ وڵاتانى تر دەرخست، لەگەڵ يۆنان و قوبرس و ميسر و ئوردن وڵاتانى نەيارى توركيا لەبوارى گازى سروشتى لە كۆڕبەندى گازى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست كۆبوونەوە، هەرچەندە بەدوور دەزاندرێت ئەو هێڵەى پلانى بۆ داندراوە بۆ گواستنەوەى گاز بۆ ئەوروپا دروست بكرێت، بەڵام ئەو گرووپە بەرێگەى تر لە دۆزينەوەى گازى سروشتى هاوكارى يەكتر بوون.

سەرەڕاى ئەو كۆڕبەندە رێككەوتنى ئيبراهيمى نێوان ئيسرائيل و ئيمارات و بەحرێن و مەغريب بەرەوپێش چووە، ميسر و ئوردنيش بايەخ بە چوونە ناو ئەو رێككەوتنە دەدەن، كە لە سەرەتاوە ئيدارەى بايدن دوودڵ بوو لە فراوانكردنى ئەو رێككەوتنە، بەڵام دواتر ئامادەيى تەواوى بۆ فراوانكردنى دەربڕى.

هەستى توركيا بەرانبەر ئەو رێككەوتنانە

دوور لە گۆشەگيرى سياسى، توركيا پێويستى بە وەبەرهێنانى دەرەكى هەيە، لە پێنج ساڵى رابردوو سەرچاوەى داهاتى بيانى نزيكەى لە (50%) دابەزى بوو، وەبەرهێنانى بيانى لە (38%) لەسەر بازنەيەكى فراوان پاشەكشەى كردبوو، پەتاى كۆڕۆنا كاريگەرى زۆرى لەسەر دۆخى ئابوورى توركيا دروستكرد، رێژەى هەڵاوسان گەيشتە لە (54%) ئەوەش لە (20) بەرزترين رێژە بوو.

گەشەى ئابوورى توركيا، كليلى جەماوەرى ئەردۆغانە، راكێشانى وەبەرهێنانى نوێى بيانى گرنگيەكى گەورەى بۆ سەرۆكى توركيا هەيە.

سەبارەت بە ئابوورى توركيا كۆهين پێى وايە، "رۆڵى سەرەكى هەيە لە هەموو بوارەكان، هەروەها توركيا وڵاتێكى سەرەكييە بۆ چوونە ناو ململانێكان لەگەڵ وڵاتانى تر پەيوەندى باشى لەگەڵ هيچ وڵاتێك نەبوو، ئەوەش كاريگەرى خراپى لەسەر ئابوورى ئەو وڵاتە دروست كردبوو، بۆيە دەركەوتنى وێنەى بەرپرسانى توركيا لەگەڵ بەرپرسانى ئيسرائيل، نيشانەيەكى نمونەييە بۆ گەڕانەوەى ژيانى ئاسايى و هێوركردنەوەى دۆخى وەبەرهێنەرانى بيانى، كاتێكيش پەيوەندييەكان لەگەڵ ئيسرائيل ئاسايى دەبێتەوە، ئەوە ئاماژەيەكە كە سياسەتى دەرەوەى توركيا لەگەڵ خواستەكانى رۆژئاوا يەك دەگرێتەوە."

سەردان و كۆبوونەوەى رۆژنامەنووسانى ئيسرائيل بۆلاى بوراك دالى ئۆغلۆ، بەرپرسى نووسينگەى وەبەرهێنان لە سەرۆكايەتى توركيا بە رێكەوت نەبووە، بەڵكو كارێكى بەرنامە بۆ داڕێژراو بوو.

لەو سەردانە دالى جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە، "ئەردۆغان هيچ كات رێنمايى نەداوە بۆ دانانى سنوورێك بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانيا بارزگانييەكانى ئيسرائيل، چونكە توركيا وڵاتێكە دەتوانێت جياوازى لە نێوان سياسەت و ئابوورى بكات."

دەكرێت ئەوەش وێنەيەكى روون بداتە بزنسمانانى ئيسرائيل، ئەگەر دەرفەتيان چنگ كەوت، هيچ رێكارێكى سياسى لە وڵاتانى ترى دۆست جيايان ناكاتەوە، دەتوانن بە ئازادانە وەبەرهێنانى خۆيان بكەن. 

لەلايەكى ترەوە توركيا و ئيسرائيل سەبارەت بە پرسى ئێران بەرژەوەندييان يەكدەگرێتەوە، هەردوولا تا ئێستا چاوەڕوانن ئەمەريكا بگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنى ئەتۆمى، پلانێكى گشتگيرى هاوبەشيش لەگەڵ تاران هەيە، بە رێگەيەكيش بێت سوپاى  پاسداران لە ليستى تيرۆر دەردەهێنێت.

يوسف ئيرەم ئاماژە بەوە دەكات، "ئەردۆغانيش زۆرباش لە هەڕەشەكانى ئێران و گرووپەكانى نزيك لەخۆى گەيشتووە، چونكە توركيا بە درێژايى (534) كيلۆمەتر لەگەڵ ئێران سنوورى هاوبەشى هەيە، لە سووريا و عێراقيش بە درێژايى (1800) كيلۆمەتر سنوورى لەگەڵ گرووپە چەكدارەكانى شيعە هاوبەشە."

هێرشە مووشەكيەكان و فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى حووسيەكانى يەمەن، كە ئێران پاڵپشتيان دەكات بۆ سەر سعووديە و ئيمارات، هۆشداريدانە بە وڵاتانى تر.

بەدرێژايى ئەو ماوەى ئيسرائيل هێرشى كردۆتە سەر بنكە ئێرانييەكان لە سووريا، توركيا سەركۆنەى نەكردووە، بەپێچەوانەوە كاتێك بەرژەوەندييەكانى كەوتۆتە مەترسييەوە ئامادەى شەڕكردن بوو لەگەڵ حزبوڵا لە سووريا.

توركيا هێرشەكانى ئيسرائيل بۆ سەر سوپاى پاسداران لە سووريا بەكارێكى خراپ نازانێت.

كۆهى ئاماژە بەوە دەكات، "توركيا پەيوەندى ئيسرائيل و ئەمەريكا بە تايبەت دەزانێت، بۆيە ئەردۆغان سوورە لەسەر هەوڵەكانى بۆ ئەوەى دڵنيايى بداتە ئەمەريكا كە هاوپەيمانێكى متمانە پێكراويەتى، چونكە دەزانێت بەرپرسانى ئيسرائيل دەتوانن دەرگاكانى ئەمەريكاى بۆ بكەنەوە، لە ديدى توركيا ئيسرائيل نوێنەرى ئەمەريكايە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست."

چەندين ساڵە پەيوەندى بايدن و ئەردۆغان وەك پێويست نييە، بۆيە ئەردۆغان هەوڵدەدات پێگەى خۆى لاى ئەمەريكا بەهێز بكاتەوە.

هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا و وەڵامى بەهێزى هاوپەيمانى ناتۆ، خواستى ئاساييكردنەوەى پەيوەندى توركياى لەگەڵ ئەمەريكا زياد كردەوە.

لە (2017) توركيا بڕيارى دا سيستەمى بەرگرى مووشەكى (ئێس 400)ى رووسى بكڕێت، ئيدارەى ئەوكاتەى ئەمەريكا لە پڕۆگرامى (ئێف 35)ى دوورخستەوە، لە مانگى تشرينى دووەمى (2020) چەندين سزاى بەسەر سەپاند.

ئێستا ئەنقەرە هەوڵدەدات فڕۆكەى (ئێف 16) لە ئەمەريكا بكڕێت، ئاماژەى بەهێز لەسەر ئەوە هەيە، كە كۆشكى سپى رەزامەندى نيشان داوە.

هەموو بەڵگەكان ئاماژەن کە ئاساييبوونەوەى پەيوەندى نێوان توركيا و ئيسرائيل پەيوەستە بەكات، پێش ئەو ئاساییبوونەوەش هەردوولا باڵيۆزى خۆيان ڕەوانە دەكەنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا هەندێك لە فاكتەرەکان کاریگەریان هەيە، هاوپەيمانى بنێت و لايبيد لە دۆخێكى ئاڵۆز دايە، ناتەنياهۆش بەدوو باڵەوە چاوەڕوانە، ئەردۆغان بڕيارى داوە لە پەيوەندى لايبيد و بنێت لەبەر ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان نابێتە لايەنگرى هيچ لايەك، بەڵام ئەگەر ناتەنياهۆش بگەڕێتەوە لەوانە ئەردۆغان پێشوازى لێبكات.

يەكێكى تر لە بەربەستەكان ئەوەيە هەميشە لە مانگى رەمەزان ئاڵۆزى نێوان ئيسرائيل و فەڵەستين زياد دەكات، ململانێكان فراوانتر دەبێت، ئەردۆغان ناتوانێت بەرانبەر بڵاوكردنەوەى وێنەى كوژرانى هاووڵاتيانى فەڵەستين بێدەنگ بێت، بەڵام بنێت تا ئێستا رێگر بووە ئاڵۆزيەكان زياتر بن، بۆيە ئەردۆغانيش چاوەڕوانە لە مانگەكانى داهاتوو بە تەواوى پەيوەندييەكانيان ئاسايى بێتەوە.

بەڕاى كۆهين، "لە ساڵى داهاتوو مەولوود چاوشئۆغلۆ، لە لوتكەى دووەمى نقێب لەباشوورى ئيسرائيل بەشدار دەبێت، كە لەمانگى رابردوو بە بەشدارى ژمارەيەك ديپلۆماتكارى باڵاى ناوچەكە  بەسترا، پێم وايە ئامانجى توركياش ئەوەيە ساڵى داهاتوو بەشدارى ئەو دەستپێشخەرييە ناوچەييە بكات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین