سوپای تورکیا ئۆپراسيۆنێکى سەربازى لەدژى پەکەکە دەستپێكرد تورکیە

نوچەنێت:

خەڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، "سوپای توركيا لە رێگەی وشکایی و ئاسمانییەوە ئۆپراسیۆنی (قوفلى چڕنووكى) بۆ سەر ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤەشین لە هەرێمى كوردستان دەستیپێکردووە."

ئەمڕۆ دووشەممە (18/ى نيسانى 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە، خەلوسى ئاكارى رايگەياند، "سوپای توركيا لە رێگەی وشکایی و ئاسمانییەوە ئۆپراسیۆنی (قوفلى چڕنووكى)ی بۆ سەر ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤەشین لە هەرێمى كوردستانى عێراق دەستیپێکردووە." 

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاكار ئاشكراى كرد، لەو هێرشانە چەندين بنكە و كۆگاى پەكەكەمان لە رێگەى فڕۆكەى جەنگى و فڕۆكەى بێفڕۆكەوان كردۆتە ئامانج، تا ئێستاش هێرشەكانمان بەردەوامە. 

لەلايەكي ترەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیاندراوێک زانیاریی لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکی توركيا بۆ سەر زاپ بڵاوکردۆتەوە، لەبەشێكى هەواڵەكەدا هاتووە، درەنگانی ئەمشەو سوپاى توركيا لە شکەفتا بریندارانی سەر بە هەرێمی زاپ هەوڵيدەدا بە هەلیکۆپتەر سەرباز لە ناوچەکە دابەزێنێت، بەگوێرەى راگەيێندراوەكە هێزەكانى پاراستنى گەل هەشت سەربازى توركيايان كوشتووە. سەبارەت بە زيانەكانى هەردوو لا تا ئێستا سوپاى توركيا هيچ ئامارێكى فەرمى بڵاونەكردۆتەوە. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین