سەرۆكى شارەوانى كیێڤ ستايشى رۆڵى توركيا دەكات تورکیە

نوچەنێت:

ڤيلتالى كليچكۆ، سەرۆكى شارەوانى كيێڤ رايگەياند، "سوپاسى پاڵپشتى سەربازى و سياسى توركيا دەكەين، كە لە ماوەى هێرشەكانى رووسيا پێشكەشى وڵاتەكەمانى كردووە."

ئەمڕۆ يەكشەممە (17/ى نيسانى/2022) ڤيتالى كليچكۆ لە ديدارێكى ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) رايگەياند، "توركيا لە كاتى هێرشەكانىى رووسيا بۆ سەر وڵاتەكەمان پاڵپشتى سياسى و سەربازى كردووينە، بۆيە لێرەوە سوپاى ئەو پاڵپشتيانەى دەكەين، كە ئەوەش دەريدەخات توركيا دۆستى ڕاستەقينەى ئێمەيە."

لەبەشێكى تر قسەكانى ڤيتالى ئاماژەى بەوە كرد، "بە پاڵپشتى وڵاتانى دراوسێ كە توركيا لە پێشەوەى هەموويانە، رێكارە ئەمنييەكان لە كيێڤ بەردەوامە، ئەو هاوكارييانە بايەخى گەورەيان بۆ وڵاتەكەمان هەيە، ئەوەش هەڵوێستێكى ئەرينى وڵاتانى دەرەوەى كيشەوەرى ئەوروپاى بەرانبەر وڵاتەكەمان دەرخست."

سەبارەت بە دۆخى كيێڤيش رايگەياند، "دۆخى پايتەخت ئارامە، بەڵام بەدوور نازاندرێت هێرشەكان دەستپێ بكاتەوە، بۆيە داوا لەو هاووڵاتيانەى ئەو شارە دەكەم، كە ئاوارە بووينە پەلە نەكەن لە گەڕانەوەيان، چونكە ئێمە ناتوانين (100%) دڵنيايان بكەينەوە كە رووسيا هێرشى نوێ ناكاتەوە سەر ئەو شارە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین