ده‌وڵه‌تى یاسا: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه‌ رێژه‌ى به‌شداربوون 5% ده‌بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مه‌حموود سه‌لامى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا پێیوایه‌ بابه‌تى دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بێ سووده‌ و ده‌شڵێ، "ئه‌گه‌ر بكرێته‌وه‌ ئه‌وا رێژه‌ى به‌شداربوون ناگاته‌ 5% ".

مه‌حموود سه‌لامى ئه‌ندامى ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ ده‌كات، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ى نیسانى 2022 ده‌ڵێ، "ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌ى كرا له‌ ئه‌نجامى فشارى میلى و مه‌رجه‌عیه‌ت بوو، ئێستا هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى گره‌و له‌سه‌ر دووباره‌كردنه‌وه‌ى ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ى هه‌لێكى باشتریان هه‌بێت".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا پێیوایه‌ رێژه‌ى به‌شداربوونى ده‌نگده‌ران له‌ هه‌ڵبژاردنى رابردوو 20% بوو، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ ناگاته‌ 5%,

له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یشى ده‌ڵێ، "بابه‌تى دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن بێ سووده‌ و چاكترین چاره‌سه‌ر نییه‌، به‌ڵكو ده‌بێت رێككه‌وتنێك له‌م قۆناغه‌دا له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌بێـت، بۆئه‌وه‌ى وڵات به‌ كه‌نارى ئارام بگات".

به‌ هۆى ئه‌و بنبه‌ستییه‌ى كه‌ پرۆسه‌ى سیاسى لە عێراق تێیكه‌وتووه‌، هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى به‌ باشى ده‌زانن جارێكى تر هه‌ڵبژاردن دووباره‌ بكرێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین