لە (138) بیرى ئاوى خواردنەوە لە ناو شارى هەولێر و دەوروبەرى لێدەدرێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (14/نیسان/2022) بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كەمال محەمەدساڵح، وەزیری كارەبا و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران، كۆبوونەوەیەكی باڵا بە مەبەستی ئامادەسازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كەم ئاوی و چارەسەركردنی گرفتەكان لە شاری هەولێر لە وەرزی هاویندا بەڕێوەچوو تێیدا ژمارەیەك بڕیاری گرنگ دران وەك ئامادەكاری ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتی كەم ئاوی.
پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەسەر بودجەی بەگەڕخستنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی 2022 بڕیاریدا بە خەرجكردنی (7,654,590,686) حەوت ملیار و شەشسەد و پەنجا و چوار ملیۆن و پێنجسەد و نەوەد هەزار و شەشسەد و هەشتاو و شەش دینار بۆ لێدان و هەڵكەندنی ژمارەیەك بیری ئاوی خواردنەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی كەم ئاوی لە شاری هەولێر.
هەروەها لە کۆبوونەوە هاوبەشەکەى نێوان وەزارەتى شارەوانى وگەشتوگوزار و کارەبا و و پارێزگاى هەولێربۆ چارەسەركردنی هەر گرفتێكی بەردەم كەم ئاوی، ئەم بڕیارانە دران:
- بڕیار درا 138 بیری ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر و دەوروبەری لێ بدرێت.
- دابینكردنی كارەبا بۆ ئەو بیرە نوێیانەی لێ دەدرێن.
ـ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ بیرەكان.
ـ كاندیدى سەرۆكایەتى ناكۆكى دەخاتە نێو ئۆپۆزیسیۆنى توركیا
ـ بودجەیەك بۆ حاڵەتی فریاكەوتن تەرخان دەكرێت.
- هەڵمەتی نەهێشتنی زێدەڕۆیی لەسەر تۆڕەكانی ئاو و كارەبا بەڕێوەدەچێت.
-لەگەڵ گرتنبەری چەند ڕێكارێكی دیكە لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی كەم ئاوی.
-وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی كارەبا و پارێزگەی هەولێر بە یەك تیم لە ڕێگەی ئەو ژوورە هاوبەشەوە چاودێریی گرفتی كەم ئاوی لە شاری هەولێر دەكەن و چارەسەری بەپەلەی بۆ دەدۆزنەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment