سەرۆک بارزانى: ئامانج لە ئەنفال تواندنەوەى گەلى کورد بوو کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مسعود بارزانى لە یادى (34)  ساڵەى شاڵاوەکانى ئەنفالدا پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەنفال "ئامانج لێی لەناوبردن و تواندنەوەی گەلی کوردستان بوو."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (14/نیسان/2022) سەرۆک مەسعود بارزانى، لە یادى ئەنفالدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "تاوانی ئەنفال یەکێکە لە نامرۆڤانەترین و تاریکترین قۆناغەکانی دەوڵەتی عێراق لە سەدەی ڕابردوو کە ئامانج لێی لەناوبردن و تواندنەوەی گەلی کوردستان بوو."

سسەرۆک مەسعود بارزانى، لە بەشێکى ترى پەیامەکەیدا دەشڵێت، "پێویستە و ئەرکی حکوومەتی عێراقە قەرەبووی ئەو تاوانە گەورەیە بکات کە لە دژی گەلی کوردستان ئەنجام دراوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین